ئه‌مڕۆ هێرشێكى چه‌كداری كرایه سه‌ر رێكخراوێكى منداڵ له جه‌لال ئابادى رۆژهه‌ڵاتى ئه‌فغناستان، رێكخراوى تیرۆریستى داعش به‌رپرسیارێتى خۆى له هێرشه‌كه راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له شارى جه‌لال ئابادى رۆژهه‌ڵاتى ئه‌فغانستان، هێرشێكى چهكداریى كرایه سه‌ر رێكخراوى "منداڵه‌كان رزگار بكه‌ن" كه رێكخراوێكى ناحكوومى به‌ریتانییه.
وه‌ك سه‌رچاوه‌كانى ئه‌فغانستان ئاماژه‌ى بۆ ده‌كه‌ن، هێرشه‌كه چوار سه‌عاتى خایاندووه و له ئه‌نجامدا دوو كه‌س كوژران و 14 كه‌سیش بریندار بوون.
هه‌رزوو بزووتنه‌وه‌ى تاڵیبان به‌دوورى خسته‌وه بزووتنه‌وه‌كه پێوه‌ندى به رووداوه‌كانى جه‌لال ئاباده‌وه هه‌بێت. گوته‌بێژى فه‌رمى حكوومه‌تیش ده‌ڵێت له گه‌ڕان به‌رده‌وامن بۆ ئه‌وه‌ى بزانن چه‌ند كه‌سى تر بریندار و كوژراو هه‌یه، وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ژماره‌ى كوژراوان له‌و ژماره‌یه زۆرتر بێت كه به فه‌رمى راگه‌یانراوه.
دواى چه‌ند سه‌عات له وه‌ستانى هێرشه‌كه، رێكخراوى تیرۆریستى داعش به‌رپرسیارێتى خۆى له هێرشه‌كه‌ى سه‌ر رێكخراوه‌كه‌ى منداڵان راگه‌یاند.
ماوه‌ى چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه ئه‌فغانستان هێرشى توندى تیرۆریستانى داعش به‌خۆیه‌وه ده‌بینێ، له‌وانه هێرش كرایه سه‌ر بنكه‌یه‌كى هه‌واڵگری و ده‌زگه‌ى ته‌ناهى و ئاژانسى هه‌واڵ، دواجاریش دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر هێرش كرایه سه‌ر هوتێلێكى گه‌وره، هه‌موو ئه‌و رووداوانه‌ش له ماوه‌ى سێ هه‌فته روویان داوه.