زۆربه‌ی كات ئه‌و كه‌سانه‌ی كه چاویان كزه و ناتوانن به‌بێ چاویلكه ببینن، كێشه‌ی ونكردنی چاویلكه‌كانیان هه‌یه، بۆیه كۆمپانیایه‌كی ئه‌مه‌ریكی هه‌ستا به دروستكردنی ئامێرێك كه چاویلكه ونبووه‌كه‌ت ده‌دۆزێته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕێ "
fastcompany" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له كۆمپانیایه‌ك ده‌كات كه هه‌ستاوه به دروستكردنی ئامێرێكی به‌سوود بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی چاویان كزه و چاویلكه به‌كاردێنن، كه له‌كاتی ونكردنی چاویلكه‌كانیان به‌هۆی ئه‌م ئامێره‌وه بیدۆزنه‌وه، كۆمپانیاكه ئامێره‌كه‌ی ناوناوه "Tracker your Glass" ، كه ئامێرێكی بچووكه و به‌چاویلكه‌كه‌وه ده‌به‌سترێته‌وه و بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاویلكه ونبووه‌كه به‌كاردێت.
به‌پێی ئه‌وه‌ی كۆمپانیاكه روونی كردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت، ئه‌م ئامێره به‌كاردێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاویلكه‌كه‌ت له‌كاتی ونبوونی، به‌شێوه‌یكی زۆر ئاسان له رێگه‌ی ده‌نگێكه‌وه كه ئامێره‌كه ده‌ری ده‌كات، هه‌روه‌ها ئه‌م ئامێره له رێگه‌ی "Bluetooth" له‌گه‌ل مۆبایله‌كه‌ت ده‌به‌سترێت و ئاپی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه كه بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاویلكه‌كه‌ت به‌كاردێت، ئێسته نرخی ئه‌م ئامێره 40 دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه و چه‌ند جۆره ره‌نگ و قه‌باره‌ی جیاوازی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی له‌گه‌ڵ جۆری چاوێلكه‌كه‌تدا بیگونجێنیت.