به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پێشبینییه‌كانی خۆی بۆ دۆخی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شاره‌كانی باشووری كوردستان ڕاگه‌یاند.
ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه وێنه‌یه‌كی بۆ "وشه" نێردراوه و تێیدا هاتووه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م، ئاسمانی كوردستان له ژێر كاریگه‌ری به‌رزه پاڵه‌په‌ستۆی توركیا ده‌بێ، له هه‌ولێر، كه‌ركووك، سلێمانی و دهۆك ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێت، پاشان ده‌گۆڕێت بۆ هه‌وری ته‌واو و باران بارین به تایبه‌تی له ناوچه شاخاوییه‌كان له دڕه‌نگانی شه‌ودا. به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 17 پله و نزمترین پله‌ش حه‌وت پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.
هه‌روه‌ها سبه‌ی هه‌ینی، ئاسمانی كوردستان له‌ژێر كاریگه‌ری به‌رزه پاڵه‌په‌ستۆی توركیا ده‌مێنێته‌وه، له هه‌ولێر و سلێمانی و كه‌ركووك و دهۆك ئاسمان هه‌وری باراناوی ده‌بێت و له زۆربه‌ی ناوچه‌كان باران ده‌بارێت و خێرایی با زیاد ده‌كات. به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 14 پله و نزمترین پله‌ش پێنج پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.