خانمه پێشكه‌شكاری شۆخ و شه‌نگی ناوداری كورد ئه‌ژین ئازاد، له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام چه‌ند وێنه‌یه‌كی خۆی بڵاو كردووه‌ته‌وه و به ستایلێكی نوێ ده‌ركه‌وتووه، داوا ده‌كات كه ڕه‌خنه له ستایله‌كه‌ی بگرن و قبووڵی ره‌خنه‌كانیش ده‌كات.
خانمه پێشكه‌شكاری پێشووی كه‌ناڵی كوردسات ئه‌ژین ئازاد، چه‌ند وێنه‌یه‌كی خۆی بڵاو كرده‌وه و له‌سه‌ر وێنه‌كان نوسیوویه‌تی: "ڕه‌خنه‌ش قبووڵه".
ئه‌و خانمه ئێسته وازی له كاری پێشكه‌شكاری و ڕاگه‌یاندن هێناوه، خه‌ریكی كاری مۆدێله و به هۆی جوانییه‌كه‌یه‌وه ڕۆژانه ڕێكلامی بازرگانی بۆ ماڕكه‌كانی جلوبه‌رگ ده‌كات و ئێسته زۆرترین داوكاری له لایه‌ن بڕانده‌كانه‌وه بۆ ده‌چێت.
به‌شێك له هه‌وادارانی پێیان وایه ئه‌م ستایله‌ی وێنه‌كه‌ی پێوه گرتووه ئه‌ژین زۆر جوانه و لێى هاتووه به‌جۆرێك زیاتر له كچێكی ورووژێنه‌ر ده‌چێت.
به‌شێكی تریش پێیان وایه، ئه‌م ستایله جوان نییه و خانمان ده‌بێت قژیان خاو بێت، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنجڕاكێش ده‌ربكه‌ون. ئه‌ژین ئازاد، پێشتر پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی كوردسات بوو، به‌ڵام ئێسته كاری مۆدێل ده‌كات، له‌دایك بووی شاری سلێمانییه.