كۆمپانیای ئه‌یسه‌ر لابتۆپێكی نوێ ده‌خاته‌ بازاڕه‌كانه‌وه‌

:: PM:07:58:25/01/2018 ‌

كۆمپانیای ئه‌یسه‌ر له‌ به‌رهه‌مێكی نوێدا لابتۆپێكی ناوازه‌ ده‌خاته‌ بازاڕه‌كانی دنیاوه‌ و رای گه‌یاند كه‌ ئه‌م لابتۆپه‌ له‌ هه‌موو روویه‌كه‌وه‌ جیاوازه‌ له‌ به‌رهه‌مه‌كانی پێشووتریان. 

به‌پێی هه‌واڵێك كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی "technave" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ و باس له‌ كۆمپانیای ئه‌یسه‌ر ده‌كات كه‌ هه‌ستاوه‌ به‌ دروستكردنی لابتۆپێكی نوێ و ده‌ڵێت، كۆمپانیای ئه‌یسه‌ری به‌ناوبانگی دنیا له‌ پێشانگای به‌رهه‌مه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كانی ئه‌مساڵ نموونه‌یه‌ك له‌ لاپ تۆپی "swift 5" ی نمایش كرد و بووه‌ جێگه‌ی سه‌رسامیی كڕیاران و هه‌وادارانی ئه‌م به‌رهه‌مه‌ ناوازه‌یه‌.

كۆمپانیاكه‌ ئه‌وه‌ی روونكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌م لابتۆپه‌ درێژیه‌كه‌ی "98.8" میلیمه‌تره‌ و رامی هه‌شت گێگابایته‌ و میمۆری ناوه‌كی 256 گێگابایت و روونی شاشه‌كه‌ی ده‌گات به‌ 1920 x 1080 پیكسڵ، هه‌روه‌ها قه‌باره‌ی پاشكه‌وتی "PCLE SSD" بۆ دروست كراوه‌.

له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ شاشه‌ی ئه‌م لابتۆپه‌ "Full HD" ه‌ و له‌ 13.3 ئینجه‌وه‌ بۆ 14 ئینج به‌رز بووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام یه‌كێك له‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌ باشه‌كانی "swift 5" ه‌ كه‌ بۆ به‌كارهێنه‌ره‌كان سه‌یر ده‌بێت، توانای پێوه‌ندی"G LTE4"ه‌ كه‌ بۆی زیاد كراوه‌، كه‌ ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌ له‌ناو لابتۆپه‌كانی ئێسته‌ به‌ ده‌گمه‌ن ده‌بینرێت، هه‌روه‌ها نرخی ئه‌و لابتۆپه‌ "1699" دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه‌.


وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان