وەحید كوردستانی جێهێشت

:: PM:08:13:25/01/2018 ‌
گۆرانیبێژی لاوی ڕۆژهەڵاتی كوردستان "وەحید عەلی نەژاد" ئەمڕۆ پێنجشەم 25ی كانوونی دووەم بە هاوكاری ڕێكخراوی قەندیل و لە ڕێگەی یوئێنەوە بە شێوەیەكی فەرمی بە یەكجاری كوردستانی جێهێشت.

وەحید پێشتر لە پێگە تایبەتییەكانی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئاشكرای كردبوو كە كوردستان جێدەهێڵێت و دڵیشی زۆر خۆشە، وەحید بۆ پشتڕاستكردنەوەی قسەكانی خۆی وێنەیەكی لەناو فڕۆكەخانەوە بڵاو كردەوە لەسەر وێنەكەی نوسیوویەتی: "لە ڕێگەی نەتەوە یەكگرتووەكانەوە داوای قبووڵكردنم دراوەتی و ئەمەش پاش ماوەیەكی كەم لە گەیشتنم بۆ وڵاتی سوید و مافی پەنابەریم وەرگرت".

ئەو قسەیەی وەحید ئەوە دەگەیەنێت ماوەیەكی زۆرە كوردستانی جێەێهشتووە، بەڵام ئێستە ئاشكرای كردووە، یەكێك لە هەوادارەكانی بۆی نوسیووە: " بەفێڵی ئەوەی ئێمە جنێومان پێت دەدا بۆ خۆت توانیت كەیسی پەنابەریەتی درووست بكەیت و لە خۆشترین ژیان بژیت، ئافەرین وەحید گاڵتەت بە هەموومان كرد، بەڕاستی تۆ براوە بوویت".

وەحید عەلی نەژاد، لە ساڵی 1990 لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان لە دایك بووە، خاوەنی چەند بەرهەم و كلیپێكە و یەكێكە لەوانەی بە دەركەوتنەكانی لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان ڕەخنەی لێ دەگیرێت.





وشە - محەمەد میران