خواردنی هێلكه زۆر به‌سووده بۆ ته‌ندروستی جه‌سته‌ی مرۆڤ به‌گشتی و ژنی دووگیان به‌تایبه‌تی، چونكه هێلكه به چه‌ندان ڤیتامین و ماده‌ی خۆراكی به‌سووده كه یارمه‌تی جه‌سته‌ی منداڵه‌كه ده‌دات بۆ زیادكردنی گه‌شه‌ی.
به‌پێی هه‌واڵیك كه له ماڵپه‌ڕی "
livestrong" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له سووده‌كانی خواردنی هێلكه ده‌كات له‌كاتی دووگیانی‌دا و ده‌ڵێت، پزیشكان ئامۆژگاری ژنی دووگیان ده‌كه‌ن به خواردنی خۆراكه ته‌ندروسته‌كان كه یارمه‌تی جه‌سته‌یان ده‌دات و كۆرپه‌له‌كه‌یان بپارێزێت له هه‌ر نه‌خۆشییه‌ك و هه‌ر شێوانێك، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یش ڕوون كراوه‌ته‌وه كه خواردنی هێله‌كه به شێوه‌یه‌كی ڕۆژانه یه‌كێكه له به‌سوودترین خۆراك بۆ ژنانی دووگیان و كۆرپه‌له‌كه‌یان، لێره‌دا باس له چه‌ند سوودێكی ئه‌م خۆراكه ده‌كه‌ین:
*هێلكه ماده‌ی پرۆتین بۆ جه‌سته دابین ده‌كات: خواردنی هێلكه زۆر به‌سووده بۆ جه‌سته‌ی كۆرپه‌له‌كه و پاراستنی له تێكجوونی شانه‌كانی، چونكه ئه‌م خۆراكه ده‌وڵه‌مه‌نده به پرۆتین، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر ڕۆژانه ژنی دووگیان هێلكه‌یه‌ك بخوات ئه‌وا ڕیژه‌ی 6.3 گرام له پرۆتین به ده‌ست دێنێت، كه ئه‌مه‌یش ڕێژه‌یه‌كی زۆر باشه بۆ دایكه‌كه و كۆرپه‌له‌كه كه ڕۆژانه به‌ده‌ستی بێنن.
*هێلكه كالۆری كه‌می تێدایه: ڕۆژانه خواردنی هێلكه قه‌ڵه‌وت ناكات، چونكه ڕێژه‌یه‌كی كه‌م كالۆری له‌خۆ ده‌گرێت، هه‌روه‌ها پزیشكان ده‌ڵێن هێلكه ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامینه‌كانی "A,D" و ماده خۆراكییه به‌سووده‌كان وه‌ك "كالیسیۆم، ئاسن و پۆتاسیۆم" كه هاوكاری جه‌سته ده‌كه‌ن بۆ مانه‌وه به شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست.