ئه‌وه‌ی ئێستا له ناو خه‌ڵكدا زۆر مشتومڕی له‌سه‌ر ده‌كرێت زوو پیر بوونی كه‌سه‌كانه، به شێوه‌یه‌ك كه له حاڵه‌ته‌وه بووه به‌دیارده و پسپۆڕانیش له‌م باره‌یه‌وه توێژینه‌وه‌ی زۆریان كردووه و گه‌یشتونه‌ته چه‌ند ده‌رنجامێك كه له‌م ڕێنماییانه‌دا خستوویانه‌ته ڕوو.
به‌پێی پسپۆڕان سه‌ماكردن یه‌كێكه له‌و ڕێگایانه‌ی كه ڕێگریی له پیربوونی پێشوه‌خته ده‌كات و وا ده‌كات مرۆڤ به گه‌نجی بمێنێته‌وه، جا گرنگ نییه ئه‌و سه‌مایه‌ی ده‌كرێت پرۆفیشناڵانه بێت یان نا، گرنگ ئه‌وه‌یه ڕۆژانه بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م مرۆڤ سه‌ما بكات.
سەما، بە به‌شێک لە ھونەر پێناسە دەکرێت، بە جووڵاندنی له‌ش ھاوکات لەگەڵ ڕیتمێک یان مۆسیقایەک، سه‌ما ئه‌نجام ده‌درێت.
هه‌ندێك له‌و سه‌مایانه‌ى مێژوویان هه‌یه:-
1- سەمای بالێ/ جۆرێکە لە نمایشی سەمایی کە لەلایەن ئیتاڵیەکانەوە داھێنراوە لە دەی پازدەھەم، دواتر پەرەی پێدرا و کرا بەنمایشێکی گەورە و پەرتەوازەی کردە فەڕەنسا و ڕوسیا، سەماکە پێویستی بە چەندەھا ساڵ ڕاھێنانکردنە و لە قوتابخانە تایبەتیەکانی بالەدا لە جیھان فێردەکرێت.
2- سامبا/ جۆرێکە لە سەماکردن و میوزیک و گۆرانیگووتن کە لەبنەچەدا تایبەتە بە چاندی وڵاتی بەڕازیل هاوکات لە ڕۆژئاوای ئەمریکا ئەم جۆرە سەمایە لە بۆنەکان بایەخدارە.
3- ھەڵپەڕکێی کوردی/ ھەڵپەڕکێ یان گۆڤەند سەمای فۆلکلۆری نەتەوەی کوردە. ھەڵپەڕکێ سەمایەکی چەند کەسییە کە لە شایییەکانیدا بە تایبەت جەژنی نەورۆز و زەماوەنددا بەڕێوەدەچێ.
4- دەبکە/ جۆرێكه له سەمای فۆلکلۆری عەرەبەکانی شام.
ئایه سه‌ماكردن سوودى هه‌یه؟
به‌ڵێ، سه‌ماكردن وه‌ك ڕاهێنانی وه‌رزشی سوودی هه‌یه، چونكه سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی له‌ش له جوڵه‌دان و یارمه‌تیده‌ره بۆ دابه‌زاندنی كێش و توانه‌وه‌ی چه‌وری، جگه له‌وه‌ی مێشك ده‌حه‌سێنێته‌وه و به‌دوورى ده‌كات له بیركردنه‌وه و خه‌مۆكی و دڵه‌راوكێ.
به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی پزیشكان ده‌ركه‌وتووه سه‌ماكردن باشترین سه‌رچاوه‌یه بۆ دوورخستنه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌كانی دڵ، سه‌یر نیه ئه‌گه‌ر بلێین سه‌ماركردن باشترینه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و دوورخستنه‌وه‌ی مردنه.
سه‌ماكردن وه‌ك راهێنانی وه‌رزشی وایه ره‌نگه ئه‌گه‌ر تاقه‌تی وه‌رزش نه‌بێت، به‌ڵام سه‌ماكردن ئاسانه و چێژی لێده‌بینیت ته‌نها پێویستی به گۆرانی و میوزیكێكی خێرایه.
یه‌كه‌م كچى كورد كێ بوو ناوى چووه نێو سه‌ماكه‌ره جیهانییه‌كان؟
له‌یلا به‌درخان له مێژووی كوردستان و نه‌ته‌وه‌ی كورددا یه‌كه‌مین كچی كورده، كه له بواری هونه‌ردا ده‌ركه‌وتووه، له‌یلا به‌درخان له بنه‌ماڵه‌ی تێكۆشه‌ری به‌درخانییه‌كانه و كچی عه‌بدولره‌زاق به‌درخان و كچه‌زای به‌درخان پاشایه.
له‌یلا ساڵی 1908دا له ئه‌سته‌نبوڵ له‌دایكبووه. له ساڵی 1913 دوای ده‌رچوونی بڕیاری قڕكردنی بنه‌ماڵه‌ی به‌درخانییه‌كان، له‌یلا له ته‌مه‌نێكی زۆر بچووكیدا له‌گه‌ڵ دایكی ناچار بوونه له ناوچه‌كانی ژێرده‌سه‌ڵاتی عوسمانی كۆچ بكه‌ن و ڕووبكه‌نه وڵاتى میسڕ و ته‌مه‌نی منداڵی له وڵاتی میسڕ به‌سه‌ر بردووه.
دوای یه‌كه‌م شه‌ڕی جیهانی (1914-1918) له‌یلا به‌درخان له وڵاتى میسڕ كۆچى كردووه جارێكى تر و چووه‌ته ئه‌ورووپا و له‌وێ قۆناغه‌كانی ژیانی ده‌ستپێكردووه.
له‌یلا له وڵاتی سوێسرا چووه‌ته به‌ر خوێندن و له وڵاتی ئه‌ڵمانیاش په‌یمانگای هونه‌ری بالێی ته‌واو كردووه و پاشان له وڵاتی فڕه‌نسا نیشته‌جێ بووه.
هه‌ڵپه‌ڕكێ و سه‌ما و گۆڤه‌ند هه‌ر له منداڵییه‌وه سه‌رنجی له‌یلایان ڕاكێشاوه، بۆیه له‌یلا كه هێشتا منداڵ بووه به ڕێگای سه‌یركردنی سه‌مای ژنانه‌وه به شێوه‌یه‌كی سرووشتی خۆی فێری سه‌ماكردن كردووه و زۆر خولیای سه‌ماكردن بووه. به‌تایبه‌تیش دوای نیشته‌جێبوونی له ئه‌ورووپا هه‌موو ئامانج و حه‌ز و خولیا و مه‌به‌ستی ژیانی سه‌ماكردن و خوێندن و لێكۆڵینه‌وه بووه له سه‌ماكردن بووه له هونه‌ری بالێدا به‌تایبه‌تیش ئه‌و سه‌مایانه‌ی كه له‌یلا به‌درخان نمایشی ده‌كردن هیچ سه‌رچاوه و بنه‌مایه‌كی نه‌بووه، به‌ڵكو داهێنانی بیر و ئاره‌زووه‌كانی خودی له‌یلا بوونه، كه شێوازی تایبه‌ت و زۆر سه‌رنجڕاكێش بوونه.
له‌یلا به‌درخان له ساڵی 1930 تا سه‌ره‌تای ساڵانی 1940 ه‌كان سه‌ما سه‌رنجڕاكێش و پڕ له جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ی خۆی له وڵاتانی نه‌مسا، ئه‌ڵمانیا، سوێسرا، فڕه‌نسا، به‌لجیكا، ئیتالیا پێشكه‌ش كردووه. هه‌روه‌ها له‌یلا به‌ردخان بۆ نمایشكردنی سه‌ما جوانه‌كانی بانگهێشتی ئه‌مریكا و كه‌نه‌دا و زۆر وڵاتی تریش كراوه. له‌یلا به‌ردخان وه‌ك كچێكی كورد كاریگه‌رییه‌كی زۆری هه‌بووه له‌خۆ نمایشكردنیدا له هونه‌ری بالێ به‌تایبه‌تیش له‌ناو خه‌ڵك به شازاده‌ی كورد ده‌ناسرا.
له‌یلا هه‌میشه و به‌وپه‌ڕی شانازییه‌وه خۆی وه‌كو كچه كوردێك و خه‌ڵكی كوردستان ناساندووه. نامه مێژووییه‌كانی له‌یلا به‌ردخان ئه‌و ڕاستییانه‌مان بۆ ده‌سه‌لمێنن. هه‌روه‌ها بنه‌ماڵه تێكۆشه‌ره‌كه‌ی به‌درخان پاشا كاریگه‌رییه‌كی زۆریان هه‌بووه بۆ ده‌ركه‌وتنی له‌یلا وه‌ك كچه هونه‌رمه‌ندێكی كورد.
له‌یلا ته‌مه‌نی زۆر بچووكبووه، كه "عه‌بدولره‌زاق به‌درخان"ی باوكی كۆچی دوایی كردووه، عه‌بدولره‌زاق كاریگه‌رییه‌كی زۆری به‌سه‌ر له‌یلای كچی به‌جێهێشتبوو. عه‌بدولره‌زاق به‌درخان تاكه ڕێبه‌ری كورده كه له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا پیانۆی هه‌بووه.
شازاده له‌یلا كچه كوردێكی ڕووناكبیر و دیرۆكزانیش بووه. زۆر حه‌زی به خوێندنه‌وه‌ی لاپه‌ڕِه‌كانی مێژوو بووه. ناوبراو لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر مه‌راسیمه‌كانی ئایینی زه‌رده‌شتی، ئایینه كۆنه‌كانی ئێران و میسر و هیند و سه‌ماكانی ئایینی ڕۆژهه‌ڵاتی كردووه.
له‌یلا به‌درخان توانی وه‌ك یه‌كه‌م كچه هونه‌رمه‌ند و یه‌كه‌م ژنه هونه‌رمه‌ندی كورد به ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌یه‌وه بچێته لاپه‌ڕه‌كانی مێژووى جیهانه‌وه، ئه‌لبوومه مێژووییه‌كانی جیهان و ئه‌رشیفخانه‌كان پڕن له وێنه جوانه‌كانی خۆنمایشكردنی شازاده‌ی كوردان له‌یلا به‌درخان.
له‌یلا به‌درخان دوای ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی به‌ره‌وژوور ڕۆیشتووه، نه‌یتوانیوه چیتر به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر نمایشكردنی هونه‌ری بالێ و سه‌ما جوانه‌كانی، به‌ڵام به‌رده‌وام بووه له كاری ڕۆشنبیری و خوێندنه‌وه و لێكۆڵینه‌وه تا دواجار له ساڵی 1986 له پاریسی پێته‌ختی فه‌ڕه‌نسا ماڵئاوایی له ژیان كردووه.
سه‌ما كردن چه‌ند جۆرى هه‌یه؟
سه‌ماكردن پێك دێت له چوار جۆرى سه‌ره‌كى ئه‌وانیش: (سه‌ماى وه‌رزشى - سه‌ماى خۆشى - سه‌ماى هونه‌رى - سه‌ماى ته‌عبیرى).
سه‌رچاوه: wikipedia - كتێبى مێژووى به‌ردخانیه‌كان