ئاگر له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كى گه‌وره‌ى کۆریای باشوور به‌رده‌بێت

:: AM:10:05:26/01/2018 ‌
به‌ره‌به‌یانى ئەمڕۆ هه‌ینى 26ى كانوونى دووه‌م، ئاگر له‌ نەخۆشخانەیەكى گه‌وره‌ى  شاری میریانج لە كۆریای باشوور كه‌ ده‌كه‌ویچته‌ دوورى 270 كیلۆمه‌تر له‌ پایته‌ختى وڵاته‌كه‌وه‌ گڕی گرت و 31 كەس گیانیان لەدەست دا و 70 كەسی دیكەش بریندار بوون.

به‌پێى زانیارییه‌كان ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی ئاگرەکەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتووە 31 كەس، بەڵام بەرپرسان لە بەڕێوەبەرایەتی ئاگرکوژێنەوە و سه‌لامه‌تى كۆریاى باشوور باسیان لەوە کردووە پێدەچێت ژمارەی كوژراوان زیاد بكات، به‌هۆى سه‌ختى برینى برینداره‌كان.

ڕووداوه‌كه‌ له‌ناو هۆڵى فریاگوزارى به‌په‌له‌ى نه‌خۆشخانه‌كه‌ ڕوویداوه‌ و نهۆمى یه‌كه‌مى نه‌خۆشخانه‌كه‌شى گرتۆته‌وه‌، تا ئێسته‌ هۆكارى ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ ئاشكرا نه‌كراوه‌.

ئەم رووداوە دوای له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ مانگێك پێش ئێسته‌ بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە باڵاخانەیەكی هەشت نهۆمی لە شاری جیتشون، 29 كەس گیانیان لە لەدەست دا.

کۆریای باشوور، وڵاتێکە لە ڕۆژھەڵاتی کیشوەری ئاسیا، پایتەختەکی شاری سیئۆلە، کۆریای باشوور تەنیا هاوسنوورە لەگەڵ وڵاتی کۆریای باکوور، وە سنوورەکانی دیکەشی لەگەڵ زەریاکانە، بەپێی ئامارەکانی ساڵى 2014 ژماری دانیشتوانی وڵاتەکە 51.3 ملیۆن کەس بووە.

سه‌رچاوه‌: reuters




وشە - محەمەد میران