ئه‌نفلۆنزاى باڵنده یه‌كێكه له نه‌خۆشییه گوازراوه‌كان له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكى تر و هه‌ندێكجار له په‌له‌وه‌ره‌وه بۆ مرۆڤ، بۆیه له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه و باسكردنی نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای باڵنده، پرسیارى ئه‌وه دروست ده‌بێت ئایا ئه‌م نه‌خۆشییه چۆن ده‌گوازرێته‌وه له باڵنده‌وه بۆ مرۆڤ؟.
حوسێن مه‌حموود ساڵه‌ى دكتۆری ڤێتێنه‌ری له لێدوانێكی تایبه‌تدا به "وشه" ی ڕاگه‌یاند، به‌پێی هه‌ندێك ئاماری نافه‌رمی كه كۆمه‌ڵه‌ی ته‌ندروستی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ نه‌خۆشییه درمه‌كان ئاشكرایان كردووه له سه‌ره‌تای ساڵی 2008 تا ساڵی 2015 ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی ئه‌م نه‌خۆشییه بوونه له‌سه‌رانسه‌ری دنیادا نزیكه‌ی هه‌شت هه‌زار و 470 كه‌س ده‌بن و له‌و ژماره‌یه 930 كه‌س له‌سه‌رانسه‌ری دنیادا مردوون، به‌هۆی تووش بوون به‌و نه‌خۆشییه.
زیاتر گوتی، له ناوبردنی ڤایرۆسی ئهنفلۆنزانى باڵنده "H5N1"ی كوشنده، چه‌ندان ساڵی پێویسته بۆ كۆنتڕۆڵكردن و له‌ناوبردنی و سه‌ره‌تای درووست بوونی ئه‌م نه‌خۆشییه له باڵنده‌ی كێوی بڵاو بووه‌وه و دواتر گواسترایه‌وه بۆ باڵنده ماڵییه‌كان.
هه‌ردوو ڕێكخراوی ته‌ندروستی ئاژه‌ڵ و رێكخراوی خوارده‌مه‌نی و كشتوكاڵی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاگه‌داریان داوه كه له داهاتوویه‌كی نزیك نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای باڵنده وه‌ك مه‌ترسی بۆ سه‌ر مرۆڤ و ئاژه‌ڵ و باڵنده به‌رده‌وام ده‌مێنێته‌وه و له گه‌شه كردنیش ده‌بێت.
ئه‌نفلۆنزا، نه‌خۆشییه‌كی ڤایرۆسی خێرا گواستراوه‌یه، تووشی مرۆڤ ده‌بێ، ئه‌م جۆره ڤایرۆسانه له باڵنده‌كان زیاتر بڵاو ده‌بێته‌وه، ئه‌م نه‌خۆشییه ده‌بێته نه‌خۆش كه‌وتنی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه، كه به سه‌رئێشه و ئێشی ماسوولكه‌كان تا حاڵه‌تی بێ هێزی له جه‌سته‌ی مرۆڤه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێ، ئه‌نفلۆنزا زیاتر له گیانداره‌وه بۆ مرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه.
ئه‌نفلۆنزای باڵنده و ڤایرۆسی ئه‌نفلۆنزای باڵنده چییه؟
ئه‌نفلۆنزای باڵنده (Avian flu) په‌تایه‌كی ڤایرۆسی درمه له بنه‌ڕه‌تدا توشی باڵنده‌كان ده‌بێت، به‌تایبه‌ت له وه‌رزی زستاندا.
ڤایرۆسی ئه‌نفلۆنزای باڵنده چه‌ندان جۆری هه‌یه و پۆلینی جۆره‌كانی ئه‌م ڤایرۆسه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ژماره‌ی پڕۆتینی(H&N)، چه‌ندان جۆرى ئه‌نفلۆنزاكه ده‌بنه هۆی كوشتنی مرۆڤ زۆر به‌خێرایی، ئه‌وانیش:-
H1N1 ئه‌نفلۆنزای ئیسپانی.
H2N2ئه‌نفلۆنزاى ئاسیایی.
H3N2 ئه‌نفلۆنزاى هۆنگ كۆنگ.
H5N1ئه‌نفلۆنزاى (أ).
H7N3-H7N2-H9N2-H7N7 جۆره درمه‌كان و كوژه‌ره‌كانی ئه‌نفلۆنزا.
ئێمه‌ی مرۆڤ چۆن توشی نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزاى باڵنده ده‌بین؟
1- مرۆڤ تووشی ئه‌م په‌تایه ده‌بێت له ڕێگه‌ی به‌ركه‌وتنی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ باڵنده‌ی تووش بوو.
2- مرۆڤ تووشی ئه‌م په‌تایه ده‌بێت به به‌ركه‌وتن به‌و شوێن و كه‌لوپه‌ل و مادانه‌ی كه پیس بووه به ڤایرۆسی ئه‌نفلۆنزا.
3- چونكه ڤایرۆسه‌كه له باڵنده به‌هۆی ریقنه و لیكی باڵنده‌كان دێته‌ده‌ره‌وه، ئه‌وكات به‌هۆی هه‌وا ده‌گوازرێته‌وه.
4- خواردنی گۆشتی باڵنده‌ی تووشبووی سه‌ربڕاوی زیندوو و تووشبووی سه‌ربڕاوی به‌ستراو، و هێلكه‌ی باڵنده‌ی تووش بوو، هه‌روه‌ها له كاتی ده‌ست لێدانی ڕووكه‌شی ده‌ره‌وه‌ی هێلكه، به‌تایبه‌ت خاو ن دووكاندار و ئه‌وانه‌ی كێڵگه‌یان هه‌یه ڕۆژان هێلكه‌كان كۆ ده‌كه‌نه‌وه.
5- به‌خێوكردنی باڵنده له نزیك شوێنی خه‌وتن و خواردنت، ئه‌م حاڵه‌ته‌ش له لادێیه‌كان زیاتر تووشی مرۆڤه‌كان ده‌بن.
6- له‌ساڵی 2003 پزیشكێكی ڤێتێرنه‌ری له هۆڵه‌ندا به ڤایرۆسی ئه‌نفلۆنزای باڵنده جۆری (H7N7) گیانی له‌ده‌ست دا به هۆى به‌ركه‌وتنی ڕاسته‌خۆ به ڤایرۆسه‌كه له كاتی پشكنین و تاقیگهكهى دا.
چۆن بزانین تووشی ئه‌م په‌تایه بووین؟
هه‌ركاتێك ئه‌م نیشانانه‌ی خواره‌وه‌ت بینی له جه‌سته‌ی خۆتدا ئه‌وه بزانه تووشی په‌تای ئه‌نفلۆنزای باڵنده بووت، بۆیه پێویسته به زووترین كات سه‌ردانی بنكه‌ی ته‌ندروستی بكه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی جۆری ڤایرۆس و پله‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌ت ده‌ستنیشان بكرێت.
1- به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی.
2- كۆخه و هه‌وكردنی قورگ.
3- ئازاری به‌رده‌وامی ماسوولكه‌كان.
4- ته‌نگه نه‌فه‌سی و هه‌وكردنی سییه‌كان.
5- سوور بوونه‌وه‌ی ڕووخسار.
چۆن خۆمان بپارێزین؟
بێگومان هه‌موو كات وتوویانه خۆ پاراستن باشتره له چاره‌سه‌ر وه‌رگرتن، بۆیه له خواره‌وه‌دا ئه‌م خاڵانه به ووردی بخوێنه‌وه ده‌توانی ئه‌وه فێرببی به ئاسانی چۆن خۆت له‌و په‌تا درمه بپارێزی.
1- هیچ كات مه‌هێڵه باڵنده‌ی كێوی بچێته ناو هۆڵه‌كان و شوێنی به‌خێوكردنی باڵندهكانت.
2- به‌خێونه‌كردنی دوو جۆری جیاواز له باڵنده له شوێنیكی داخراو دا، بۆ ئه‌وه‌ی زاوزێ ڕوونه‌دات و جۆره ڤایرۆسێكی تازه نه‌یه‌ته كایه‌وه.
3- كه‌متر هه‌وڵبده مراوی به‌خێو بكه‌ی، چونكه خێراترین باڵنده‌یه بۆ گواستنه‌وه و تووش بوونی به‌و نه‌خۆشییه.
4- ههولبَده دوور بكه‌ویته‌وه له هه‌نارده كردنی جوچك و هێلكه و ئالیك له‌و وڵاتانه‌ی كه ئه‌م په‌تایه‌ی لێ ده‌ركه‌وتووه و بڵاو بۆته‌وه.
5- زوو زوو هه‌وڵی پاككردنه‌وه‌ی هۆڵه‌كان و شوێنه‌كانی به‌خێو كردن و مانه‌وه‌ی باڵنده ماڵیهكانت بده به ماده‌ی پاككه‌ره‌وه‌ی به‌هێز.
6- ئاگه‌داركردنه‌وه‌ی لایه‌نه پێوه‌ندیدار له كاتی ڕوودانی مردنی به كۆمه‌ڵی باڵندهكانت.
8- هه‌ركاتێك باڵندهیهكت ده‌مرێت خێرا هه‌وڵی سووتاندنی یا شاردنه‌وه‌ی له ژێر خۆڵ بده.
9- له‌و ماوه‌یه‌دا كه ده‌نگۆی بڵاو بوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه هه‌یه، گۆشتی باڵنده‌كان پێش خواردنی جوان بكوڵێنرێت یان ببرژێت به شێوه‌یه‌كی باش.
10-ئه‌م ماوه‌یه واز له ڕاوكردنی باڵنده‌ی كێوی بێنه و دووركه‌وه له خواردنی هه‌موو باڵنده‌یه‌كی كێوی.
چه‌ند رۆژێكه ئه‌نفلۆنزاى باڵنده له چه‌ند شارێكی عێراق بڵاو بووه‌ته‌وه و حكوومه‌تیش پشتڕاستی ده‌كاته‌وه. ئه‌مه‌ش وای كرد خه‌ڵك له خواردنی گۆشتی مریشك و هێلكه دوور بكه‌ونه‌وه و زیانی گه‌وره‌ش به كۆگه و كێڵگه‌كانی په‌له‌وه‌ر و به‌خێوكردنی مریشك و باڵنده گه‌یاندووه.
پێشتر فاخر كرمانجی به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی ته‌ندروستیی هه‌ولێر، بۆ "وشه" دڵنیایی دابوو كه "پێشتر حاڵه‌تی ئەنفلۆنزا ی باڵنده له هه‌ولێر نه‌بووه و پێشتریش ڕێگریمان لێ كردووه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له هاتنی ئاواره‌كان له كه‌مپه‌كان، هه‌موو ڕێوشوێنێكی پێویست گیرابوونه به‌ر، تیمی تایبه‌ت له هه‌موو كه‌مپه‌كان هه‌بوون و تا ئێسته‌ش به‌رده‌وامن له‌ڕێی پاڵپشتی ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی تایبه‌ت به بواری ته‌ندروستی، نه‌ك مه‌ترسی دروست بكات بۆ كه‌مپه‌كان".