ئه‌مڕۆ كۆتا ڕۆژى كۆڕبەندی داڤۆسه‌

:: AM:11:11:26/01/2018 ‌
ساڵانە لە 23 تا 26ی كانوونی دووەم/یەنایەر، كۆڕبەندی ئابووری جیهان "داڤۆس" لە وڵاتی سویسرا بە بەشداری سەرۆكی دەیان وڵات بەڕێوە دەچێ، كۆڕبەندی ئەمساڵی داڤۆسیش ئه‌مڕۆ كۆتایى دێت.

له‌ كۆڕبه‌نده‌كه‌ بۆ یه‌كه‌م جار دۆناڵد ترەمپ سه‌رۆكى ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و سەرۆكی چەندان وڵاتی تری زلهێزی دنیا بەشداریان تێدا كرد، كۆى گشتی سێ هەزار كەس لە كۆڕبەندی ئەمساڵ ئامادە بوون.

كۆڕبەندی ئابووری داڤۆسى ئه‌مساڵ به‌ به‌شدارى سەرۆكی 70 دەوڵەتی دنیا و 340 وەزیر و سیاسەتكاری باڵای وڵاتان و سێ هەزار كەسایەتیی تر بەشداری كۆڕبەندی ئەمساڵیان كرد، و له‌نێویشیاندا سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان "نێچیرڤان بارزانى"، تێیدا به‌شدار بوو.

دروشمی كۆڕبەندی ئەمساڵ بریتی بوو لە "بنیاتنانی داهاتوویەكی هاوبەش لە دنیایەكی دابه‌شبوودا".

له‌ كۆڕبه‌نده‌كه‌دا باسى پرسی یەكێتیی ئەوروپا و هەڵوەشانەوەی یەكێتییەكە و چوونەدەرەوەی بەڕیتانیا و گەشەی ئابووری وڵاتان و پرسی ژینگە و كەشوهەوا و پێوەندییە ئابوورییەكانی چین و وڵاتان، تەنگژە تەناهییەكان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكوری ئەفریقا و پرسی وزە لە بازاڕەكانی دنیا، چەندان بابەتی تری گرنگی پێوەیست بە گۆی زەوی خرانه‌ بەرباس.

دیاترین میوانانى كۆڕبه‌نده‌كه‌ هەریەك دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمەریكا و سەرۆك وەزیرانی چین و بەریتانیا و ڕاوێژكاری ئەڵمانیا و سەرۆكی فڕەنسا و سەرۆكی چەندان وڵاتی تری زلهێزی بوون، له‌گه‌ڵ شاندی كوردستان و عێراقیش بەشداربوون و چه‌ندا كۆبووونه‌وه‌ى گرنگیان ئه‌نجامدا له‌و كۆڕبه‌نده‌.

له‌ گرنگترین ته‌وه‌ره‌كانى ئه‌م كۆڕبه‌نده‌ قسه‌كانى حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرانى  عێراق بوو گووتى :"هەلێك دروست بووە بۆ چارەسەركردنی ناكۆكییەكانی هەولێر و بەغدا لەبارەی نەوت و بودجەوە".

سه‌رچاوه‌: weforum


وشە - محەمەد میران