تره‌مپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووكانی ئەمەریكا، پلانێكى پێشكه‌ش كردووه بۆ پێدانی ڕەگەزنامەی ئەمەریكی بۆ ملیۆنێک و 800 هەزار پەنابەرى نایاسایى.
پلانه‌كه‌ى تره‌مپ ئه‌مڕۆ هه‌ینى 26ى كانوونى دووه‌م به ده‌ستى کۆنگرێسی ئەو وڵاتە گه‌یشتووه و پلانه‌كه‌ى پێش به‌شدارى كردنى له كۆڕبه‌ندى ئابوورى داڤۆس ئاماده كردبوو.
پلانه‌كه‌ى تره‌مپ ڕێگەدانه بە پێدانی ڕەگەزنامەی ئەمەریكی بۆ ئەو پەنابەرانەی بە نایاسایی چوونەتە ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئه‌مریكاوه، ئه‌گه‌ر گۆنگرس ڕه‌زامه‌ندى له‌ه‌سر بدات ئه‌وا پلانەکە بە ماوەی 10 بۆ 12 ساڵ جێبەجێدەکرێت، هه‌موو په‌نابه‌رێكى سوودمەند دەبێت لێى.
جێى وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه پێشتر له سه‌روبه‌ندى خۆپاڵاوتنى بۆ سه‌رۆكى ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا، ترەمپ هەڵوێستی توندی هەبوو لەسەر ئەو کۆچبەرانەی بەشێوەی نایاسایی سنوری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکایان بەزاندووە، ئه‌م بڕیاره‌ى ته‌واوى هاوڵاتیانى دانیشتووى ئه‌مریكاى دڵخۆش كردووه.