له سنوورى شاره‌دێى ناڵپارێزى سه‌ر به شارۆكه‌ى پێنجوێن، دروستكردنى كوره‌ى خه‌ڵوز له‌لایه‌ن به‌شێك له هاووڵاتیان و دانیشتوانى ناوچه‌كه‌وه، ڕووى له زیادبوون كردووه.
به و هۆیه‌شه‌وه ته‌نیا له ماوه‌ی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا، تاوه‌كو ئێسته (11) كوره‌ی خه‌ڵوز، له‌لایه‌ن هێزه‌كانى پۆلیسى دارستان و ژینگه‌وه تێكدراون و خاوه‌نه‌كانیشیان دراونه‌ته دادگا.
له‌م باریه‌وه، هێمن كه‌مه‌رخان، به‌ڕێوه‌به‌رى ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی پارێزگاى سلێمانی، له لێدوانێكى تایبه‌تدا، به "وشه"ى ڕاگه‌یاند: "به‌پێى ڕێنمایی و یاساكانى بوارى ژینگه، به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه كارێكه زیانى زۆرى بۆ تێكدان و ناشرینكردنى ژینگه هه‌یه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ته‌نیا له‌ماوه‌ى مانگى كانوونى دووه‌مى ئه‌م ساڵدا، له سنوورى ژماره‌یه‌ك له گونده‌كانى سه‌ر به‌شاره‌دێى ناڵپارێز له سنوورى شارۆكه‌ى پێنجوێن، (11) كوره‌ى خه‌ڵوزین له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانى به‌شى پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی پێنجوێن و بنكه‌ى ناڵپارێزه‌وه، له كاتی دروستكردنیاندا تێك دراون".
هاوكات هه‌ر له‌م ماوه‌یه‌دا، ژماره‌یه‌كی زۆر داری ته‌ڕی بڕدراو كه به نایاسایی بڕدرا بوون ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه، كه ئه‌وه‌یش پێچه‌وانه‌ی ڕێنمایی و یاساكانی بواری ژینگه‌یه، ئێسته ئه‌و كه‌سانه‌ى به‌و جۆره كارانه هه‌ستاون، سه‌رجه‌میان په‌ڕاوى یاساییان بۆ كراوه‌ته‌وه و دراونه‌ته دادگا، هێمن كه‌مه‌رخان واى گووت.
له كۆتایدا گووتى: "داواكارین كه هاووڵاتیان و دانیشتوان خۆیان له‌و كارانه به‌دوور بگرن، چونكه ئه‌وه پێچه‌وانه‌ى یاسا و ڕێنماییه‌كانه و خاوه‌نه‌كه‌یان دووچارى سزاى قوڕسى یاسایی ده‌بنه‌وه.
شایه‌نى باشه، شاره‌دێى ناڵپارێز سه‌ر به‌شارۆكه‌ى پێنجوێنه و نزیكه‌ى (15) كیلۆمه‌تر له سه‌نته‌رى پێنجوێنه‌وه دووره و زیاتر له (50) گوند له‌خۆى ده‌گرێت.
شارۆكەی پێنجوێن، نزیكەی 96 كیلۆمەتر لە شاری سلێمانییەوە دوورە، هاوسنووری وڵاتی ئێرانە و لە هێڵی بچووكی بوومەلەرزەی ئەو وڵاتەوە نزیكە، كە ئەوەیش زۆر جار مەترسی ڕوودانی دیاردەی سروشتی بوومەلەرزەی لێ دەكرێت و لە ڕابردووش‌دا چەندان جار پێنجوێن بەهۆی بوومەلەرزەوە زیانی گیانی و مادی بەركەوتووە.
ڕێبین پێنجوێنی