مه‌لاله ئه‌و كچه ته‌مه‌ن 21 ساڵه گرووپى تیرۆرستى تاڵیبان به‌قه‌ده‌ر ئه‌مه‌ریكا له چالاكییه‌كانى ئه‌م كچه تۆقیووه و چه‌ندان جار به‌ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ هه‌وڵى كوشتنى دراوه.
مه‌لاله كچێكه له شوێنێك چاوى به‌دنیا هه‌ڵهێناوه پڕى بووه له تندوتیژى و تۆتاقند و كوشتى ئافره‌ت و نه‌خوێندنى كچان له قوتابخانه و چه‌ندان شتى تر‌ى كه ئه‌م كچه ڕووبه‌ڕووى ده‌بێته‌وه ئێسته.
مەلالە یووسفزای، لەدایکبووی 12 ی ته‌مووز/جووڵای 1997، کچە چالاکی بواری خوێندن و پەروەردەی ژنانە.
مەلالە بە ھۆی چالاکییەکانی لە بواری مافەکانی ژنان ناسراوە، مەلالە بە ھۆی چالاکییەکانییەوە لە تشرینى یه‌كه‌م/ ئۆکتۆبەری ساڵى 2012ی کەوتە بەر ھێرشی تاڵیبان و بە ھۆی تەقەی تفەنگەوە بریندار بوو، ئه‌وكات پزیشكه‌كان ئاماژه‌یان كرد ئه‌سته‌مه مه‌لاله جارێكى تر هه‌ستێته‌وه سه‌رپێى خۆیى و بتوانێ وه‌ك مرۆڤێكى ئاسایى بژیت.
دواتر ئەم ڕووداوە کەوتە بەرچاوی زۆرێک لە میدیاکانی جیھان و گرینگییەکی زۆر درا بە چالاکییەکانی مەلالە و کەمپەین گەلێکی ئاشتی خوازانە بۆ پاراستنی مەلالە و مافەکانی ژنان لە وڵاتانێک وەک پاکستان بەڕێ کەوت، مه‌لاله بوو به‌سه‌ركرده‌ى ئاشتیخوازى سه‌رجه‌م ئافره‌تانى زوڵملێكراو، له ته‌واوى دنیادا.
مه‌لاله كتێبێكى له‌سه‌ر ته‌واوى ژیانى له به‌چاپ گه‌یاندووه و بووه‌ته پڕفڕۆشترین كتێبى جیهان و وه‌رگێردراوه‌ته سه‌ر چه‌ندان زامنى جیاواز و له نێویشیاندا زمانى كورد.
دواى ئه‌وه‌ى مه‌لاله له مانگى تشرینى یه‌كه‌مى ساڵى ڕابردوودا ئاماژه‌ى به‌وه كرد، بۆ ئه‌وه‌ى منداڵه‌كانى جیهانیش له چیڕۆكى سه‌ختى ژیانى ئه‌و بگه‌ن، كتێبه‌كه‌ى به شێوه‌ى چیڕۆكى منداڵان بڵاو ده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 26لى كانوونى دووه‌م، كتێبه‌كه‌ى مه‌لاله له سایتى فه‌رمى ئه‌مازۆن بۆ هه‌موو منداڵێك ده‌ست ده‌كه‌وێت، كتێبه‌كه به شێوه‌یه‌كى جوان و سه‌رنجڕاكێش چیڕِۆكه‌كانى مه‌لاله ده‌گێڕێته‌وه.
لە ساڵی 2013 دا یەکێک لە کاندیده‌کانی خەڵاتی نۆبێل بۆ ئاشتی بوو و لە ساڵی 2014 دا لەگەڵ کایلاش ساتیارتی بوو بە وەرگری ئەم خەڵاتە.
مه‌لاله یووسفزاى ئه‌وكات كه كه بچووكترین كچ بوو خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتیی پێ به‌خشرا. به بۆنه‌ی جه‌ژنی له‌دایكبوونی كه ئه‌وكات ته‌مه‌نی گه‌یشته 18 ساڵ. بڕیارى دا له لبنان قوتابخانه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ ئافره‌ته ئاواره‌كانی وڵاتى سووریا بكاته‌وه.
دیارتین هه‌ڵوێستى مه‌لاله ئه‌وكات ده‌ست پێده‌كات كاتێك كه له پاكستان له به‌رامبه‌ر تاڵیبان له چكه‌كه‌ى فڕێده‌دات و ده‌نگى بۆ خوێندن و ئازادى كچان به‌رز ده‌كاته‌وه، به‌مه‌ش تاڵیبان له پاكستان هێرشیان كرده سه‌ر پاسى قوتابخانه‌ى مه‌لاله و له‌ناو پاسه‌كه‌دا سه‌رجه‌م قوتابییه‌كان كچ بوون و مه‌لاله‌یش یه‌كێك بوو له قوتابییه‌كان، له‌و ڕووداوه‌دا به‌سه‌ختى بریندار كرا‌و و ئه‌وكات ده‌نگۆى كوشتنى مه‌لاله بڵاو بۆیه‌وه.
ڕۆژى 10ی تەمووزى ساڵى ڕابردوو به‌سه‌ردانێكى چاوه‌ڕوان نه‌كراو مەلالە یووسفزای گەیشتە شاری هەولێرى پایته‌ختى هه‌رێمى كوردستان و له‌لایه‌ن سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران و بەرپرسىانى پله باڵاى هەرێم پێشوازییه‌كى به‌رزى لێكرا.
مەلالە یووسفزای ئه‌وكات ڕایگه‌یاند: "خۆشحاڵم بەسەردانەکە و بەپەرۆشەوە دەڕوانمە چاوپێکەوتن لەگەڵ کچان و ئافرەتان و دەمەوێت لە نزیکەوە گوێ لە چیڕۆکەکانیان بگرم، و هه‌روه‌ها خۆشحاڵم کە ئەمساڵ جەژنى لە دایک بوونم لێرە دەکەمەوە لە کوردستان، ئێمەش هەمان چیڕۆکى ئاوارەییمان بینیووە و قوربانى دەستى تیرۆر بووین و هەمان ئازارمان چەشتووە، ئێمە تێدەکۆشین بۆ ئاشتى و پێکەوەژیان و خۆشحاڵ لەو تیمەى کە هاوکاریان کردوم خەڵکى هەرێمى کوردستان بەشداربوون بۆ ئەم سەردانە کە جێگاى خۆشحاڵیە، هیوادارم کە بایەخى زیاتر بدرێت بە پەروەردە و ئەمەش هێنانەدى خەونى هەموو منداڵێکە بۆ دواڕۆژ".
كتێبی من مەلالەم باسى چى ده‌كات؟
ئەو كچەی لە پێناوی بەدەستهێنانی مافی خوێندندا تێکۆشاو لەلایەن تاڵیبانەوە تەقەی لێ‌کرا.
كتێبه‌كه لە نووسینی (مەلالە)یە، مەلالە بەهاوكاری "كرستینا لامپ" ئەم كتێبەی نووسیوەتەوە، مەلالە یووسفزای (لەدایکبووی ١٢ی جووڵای ١٩٩٧)ە خەڵكی دۆڵی سواتە، سوات ئەو شوێنەیە كە لەدوای سەربەخۆیی پاكستانەوە خرایە سەر ئەو وڵاتە، لەبارەی لە دایك بوونی خۆیەوە دەدوێت باسی ئەوە دەكات كە چۆن خەڵكی گوند دڵنەوایی دایكیان كردووە لەبەر ئەوەی منداڵەكەی كچە، وەك خۆشی دەڵێ من كچی نیشتمانێكم كە بەبۆنەی لەدایكبوونی كوڕەوە تەقەی خۆشی تێدا دەكرێ، بەڵام كچ لەپشت پەردەوە دەشاردرێنەوە.
باوکی مەلالە ناوی (زیائەدین)ە خوێندەوارەو زانکۆیی تەواو کردووە، دایکی مەلالە ناوی (تورپیکای)یە نەخوێندەوارە، لەبارەی دایکییەوە دەدوێت و باسی ئەوەدەکات دایکی کاتێك تەمەنی شەش ساڵان بووە تەرکی قوتابخانەی کردووە، لەگوندەکەیاندا وەك کچێکی سەیر دەردەکەوت چونکە باوك و براکانی هانیان دەدا بخوێنێت، هەروەها دەڵێت ئەگەر چی دایکم نەخوێندەوار بوو بەڵام ئەهلی کار بوو، هاوکار و یارمەتی دەری باوکم بوو (زیائەدین)، تەواوی ئیشەکانی ماڵەوەی بەڕێوەدەبرد، بۆکڕین دەڕۆشتە بازار، واتە: دایکی کاروباری ماڵەوە و، دەرەوەی ئەنجام داوە لەبەر ئەوەی باوکی مەلالە (زیائەدین) هەمیشە سەرقاڵ بووە، مەلالە خاوەن باوکێکی بەهێز و، خۆڕاگر و، بوێرە.
باوکی مەلالە دوای هەوڵ و ماندوو بوونێکی زۆر و قەرزکردن توانی قوتابخانەیەك دابمەزرێنێت بە ناوی (قوتابخانەی خوشاڵ) لە ساتی کردنەوەی ئەم قوتابخانەیە ڕووبەڕووی دەیان کێشە و گرفتی پیاوانی ئاینی و سیاسی دەبێتەوە، باوکی مەلالە هەرگیز چۆکی دانەدەدا بۆ ئەو بەربەستانەی دەهاتنە ڕێگای، دەیوت نەخوێندەواری سەرچاوەی گشت کێشەکانی پاکستانە، بەبڕوای ئەو دەبێت هەموو کەسێك کچ یان کوڕ هەژار یان دەوڵەمەند، مافی خوێندنی هەبێت، بەم دیدگایەوە بەرەنگاری هەموو بەربەستێك و فشارێك دەبێتەوە.
باوكى پاڵپشتییەکی گەورەی مەلالە بوو لەخوێندن، باوکی هەمیشە پێی دەوت مەلالە من پارێزگاری لەئازادی تۆدەکەم، دەست لە خەونەکانت هەڵمەگرە، مەلالەش بەهەمووشێوەیەك و بەوپەڕی توانایەوە ڕووبەڕووی هەموو ئەو ڕێگریانە دەبێتەوە کە ڕێگریان دەکرد لە مافێکی سەرەتایی ژیانی ژنان ئەویش بریتیە لە خوێندن، هەمیشە دەیوت لێرە کچێك دەتوانێ بڕواتە قوتابخانە.
مەلالە لەبارەی خوێندنەوە دەدوێت باسی ئەوە دەکات زۆرێك لەخێزانەکان ڕێگریان دەکرد کچەکانیان بخوێنین و کوڕەکانیشیان دەنارد بۆ قوتابخانە!، لەم پەرتووکەدا چیرۆكی ژنانی ستەملێکراوی پاکستان دەگێڕێتەوە کە مافی ژیان بوون، تەنیا قاپ شۆردن و، ماڵ پاككردنەوە و، مێرد تێركردنە له ڕووى سێكس و خواردنه‌وه.
لەپەرتووکەکە باسی ئەوەدەکات نەیان دەتوانی بەبێ مۆلەتی پیاوێك حسابی بانکی بکەنەوە، وەنەیان دەتوانی بەبێ پیاوێك بچنەدەرەوە، باسی نەریتێکی باوی پاکستان دەکات بەناوی (سوارە) بەمەبەستی نەهێشتنی دوژمنایەتی نێوان دوو عه‌شیره‌ت کچیان دەدا بەعه‌شیره‌تى بەرامبەر تاوەکو ئێستاش ئەم نەریتە هەر بەردەوامە، دەیان و سەدان نموونە و باس و خواسی تێدایە لەسەر ژنان کە عەقڵ لێی ڕادەکات.
مه‌لاله خاوه‌نى پێگه‌ى تایبه‌تى به‌خۆیه‌تى و له‌وێوه هاوكارى كچان ده‌كات و ده‌نگیان به جیهان بڵاو ده‌كاته‌وه.