فەرهاد پیرباڵ هێرشی توند ده‌كاته سەر هەڵکەوت زاهیر و تۆمەت باری ده‌كات بەدزینی ئاوازێکی خۆی.
د. فه‌رهاد پیرباڵ له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك نووسیوویه‌تى: "(سەعدوون جابر) ماوە، با ڕۆژمانەمووس بچن لێی بپرسن، ئایا من ڕاست دەکەم یان هەڵکەوت زاهیر درۆ دەکا؟ (چونکە سەعدوون ئامادەیە لە مەحکەمە شاهێدی بدا)".
زیاتر ده‌ڵێت: "ئێوارەیەک لە هوتێل چوارچرا، شیعرە مەشهوورەکەی (م. م. الجواهری) باسی کوردستان و مەلا مستەفا، بۆم خوێندەوە پاشان بە ئاوازێکی گۆرانی بۆمگوت، یەکسەر ڕازی بوو کە بیڵێت و تۆماری بکات و بە (جیهانی عەرەب) بڵاوی بکاتەوە، بۆ ئەم مەبەستە چووینە لای هەڵكەوت یارمەتیمان بدات لە ستۆدیۆکەی ئەو تۆماری بکەین، تۆماریشمان کرد، ئەو شریتە بێگومان سەعدوون جابریش دەزانێت لە ناو کۆمپیووتەرەکەی هەلکەوت پارێزراوە، کەچی پاشان هەڵکەوت چوو ئەو ئاوازەی منی دایە (مەیادە حەناوی) و بڵاو بۆوە".
له كۆتایدا نووسیوویه‌تى: "ئەگەر هەڵکەوت زاهیر مافی خۆمم دەداتەوە بداتەوە، ئەگەر نەداتەوە خوا دەزانێ چۆن .... چی... کەی ؟!".
هه‌ڵكه‌وت زاهیر، ئاوازدانه‌ری كورده، خه‌ڵكی شاری سلێمانییه و خاوه‌نی سه‌تان ئاوازی گۆرانییه و زۆربه‌یان له‌لایه‌ن خانمه هونه‌رمه‌نده كورد و عه‌ره‌به‌كانه‌وه گوتراون.
پێشووتر به‌ڕێوبه‌ری كه‌ناڵه‌كانی كۆڕه‌ك تیڤی و كه‌ناڵ چوار بووه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی زیاتر له چه‌ند ساڵێك ڕاوێژكاری هونه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووه.
هه‌ڵكه‌وت زاهیر بۆ یه‌كه‌مجار پێش چه‌ند ساڵێك وه‌ك تاكه ئاوازدانه‌ری كورد له فێستیڤاڵێكی موزیكی جیهانی كه له توركیا ئه‌نجام درا، خه‌ڵاتی باشترین ئاوازدانه‌ری ساڵی له‌سه‌ر ئاستی دنیا پێ به‌خشراوه، له‌وێشدا كه به پێی ڕێسای فێستیڤاڵه‌كه ئه‌لبوومێكی بۆ به‌رهه‌م دێنن، زاهیر ئه‌لبوومێكی ئاینی پێشكه‌ش كرد، ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی هه‌ڵكه‌وت زاهیر ده‌نگدانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی لێ كه‌وته‌وه.
فەرھاد پیرباڵ، نووسەر، لێکۆڵەر و مامۆستای زانکۆی کوردە و خەڵکی باشووری کوردستانە.
ئەو لە ساڵی 1961 لە ھەولێر لە دایکبووە و لەساڵى 1984 لە زانکۆی سلێمانی خوێندنی تەواو کردووە، هه‌ر له هه‌مان ساڵ چووەتە ڕیزی یەکیەتیی نوسەرانی شاخەوە، ھەر لە ناو یەکیەتی نووسەرانی شاخیش یەکەمین کتێبی چاپ کردوە کە شانۆنامەیەکە بە ناونیشانی "ماڵئاوایی وڵاتەکەم". ئەو لە پێناو ئەوەی خزمەتی سەربازیی ڕژێم نه‌کات چوەتە ئێران، ھەشت مانگ لە ئێران ماوەتەوە. دوایی چوەتە ئه‌ڵمانیا ئینجا دانمارک و دوو ساڵ لەوێ ماوەتەوە بە زەماڵەی حکوومەتی فڕه‌نسا کە لەلایەن ئەنیستیتۆی کوردی پاریسەوە دابەش دەکرا، چوەتە فڕه‌نسا بۆ ماوەی چەند ساڵێک لە فڕەنسا ماوەتەوە.
فەرھاد پیرباڵ ھەتا وەرزی یەکەمی ساڵى 2009 چل وسێ کتێبی نووسیوە و بڵاو کردوەتەوە.