دواى ئه‌وه‌ى هه‌یفا وه‌هبی گۆرانیبێژی ناوداری لبنانی، له نوێترین پۆستیدا كه له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك و ئینستاگرام بڵاوی كرده‌وه، كه له ئاهه‌نگێكی شه‌وانه‌ی نمایشكردنی جلوبه‌رگ بوو له شاری پاریس پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا كه به پایته‌ختی خۆشه‌ویستی و ڕۆمانسیی ناسراوه، ئه‌و ئاهه‌نگه‌ش به شه‌وێكی زێڕین لای هه‌وادارانی ناو برا، كه‌مێك پێش ئێسته له نوێترین پۆستیدا ئاماژه‌ى به‌وه كرد :"پاریسم جێهێشت و بیرى ئه‌ویش ده‌كه‌م".
هه‌وادارانى سه‌ریان سوڕماوه له نووسینهكهى هه‌یفا، كه ده‌بێت بۆ وای نووسیبێت و ده‌بێت مه‌به‌ستى كێبێت.
ئه‌ستێره‌ی ناوداری لبنان و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست "هه‌یفا وه‌هبی"، به‌رده‌وام نوێترین وێنه‌كانی له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵاتی ئینستاگرام بڵاو ده‌كاته‌وه و ده‌بێته جێی سه‌رنجی هه‌وادارانی، سه‌رجه‌م ناوه‌نده هونه‌رییه‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌بی وێنه‌كانیان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
هه‌یفا یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی كه زۆر گرنگی ده‌دات به جوانی و شیكپۆشی له جله‌كانیدا، به‌هۆی سه‌رنجڕاكێشی له‌شولارییه‌وه، خاوه‌نی هه‌وادارێكی زۆره له هه‌موو جیهاندا، ئه‌و هونه‌رمه‌نده ماوه‌یه‌كه وازی له گۆرانیگوتن هێناوه و له میسڕ سه‌رقاڵی به‌شداریكردنه له فیلمی سینه‌مایی و دراماكاندا، كه گرێبه‌سته‌كانی گه‌یشتوونه‌ته دوو ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی جلێكی تایبه‌ته، به جلێكی ورووژێنهریش ناویان بردووه، چوونكه به‌شێكی زۆری جه‌سته‌ی دیاره.
هه‌یفا وه‌هبی له خانه‌واده‌یه‌كی ناوداری لبنان له‌دایك بووه، ته‌مه‌نی 41 ساڵه و یه‌كجار هاوسه‌رگیری كردووه ئه‌ویش له‌گه‌ڵ ملیاردێرێكی میسڕی، له ساڵی 2012 له هاوسه‌ره‌كه‌ی جیابووه‌ته‌وه و خاوه‌نی كچێكه به‌ناوی "زه‌ینه‌ب"، سه‌رمایه‌كه‌ی به 56 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكایی مه‌زه‌نده ده‌كرێت، خاوه‌نی چه‌ندین ئه‌لبووم و كلیپه یه‌كێك بووه له پاڵێوراوان بۆ سه‌رنجڕاكێشترین خانمان له جیهاندا.