پارتى كرێكارانى كوردستان "په‌كه‌كه" له‌ناو هه‌رێمى كوردستان كانتۆنێك به‌ناوى قه‌ندیل ڕاده‌گه‌یه‌نێت و سنوورى جیۆگرافییه‌كه‌شى باڵه‌ییان، ناوده‌شت، سووره‌دێ، قه‌ڵاتووكان و ماره‌دوو ده‌گرێته‌وه. وه‌ك په‌رله‌مانتاران ده‌ڵێن، "ئه‌و كاره‌ى په‌كه‌كه هه‌ڕه‌شه‌ى رژد بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان دروست ده‌كات".
مانگێك به‌ر له ئێسته په‌كه‌كه له سنوورى گونده‌كانى قه‌ندیل كه به‌هۆى بوونى په‌كه‌كه‌وه و تۆپبارانى به‌رده‌وامى توركیا ناوچه‌كانیان چۆڵ كردووه، هه‌رێمێكى خۆبه‌ڕێوه‌به‌رى به‌ناوى "قه‌ندیل" ڕاگه‌یاندووه و به‌شێك له ئه‌ندامان و په‌رله‌مانتارانى حزبه‌كان ئاماده‌ى كۆبوونه‌وه‌ى ڕاگه‌یاندنى هه‌رێمه‌كه بوون، به‌ڵام به پێویست ده‌زانرێت ئه‌و هه‌وڵه‌ى په‌كه‌كه ڕێگرى لێ بكرێت تا هیچ هێزێكى ده‌ره‌كى به‌و بیانووه‌وه هێرش بۆ سه‌ر هه‌رێم ده‌ست پێ نه‌كات.
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى "وشه" له سه‌رچاوه‌ى باوه‌ڕ پێكراوه‌وه وه‌ریگرتوون، مانگێك به‌ر له ئێسته په‌كه‌كه ئه‌و هه‌رێمه‌ى ڕاگه‌یاندووه و ئه‌ندامان و به‌شێك له په‌رله‌مانتارانى یه‌كگرتوو، كۆمه‌ڵ، گۆڕان و یه‌كێتى تێیدا به‌شدار بوون و ده‌ستخۆشى و پیرۆزبایی‌یان له ڕاگه‌یاندنى ئه‌و هه‌رێمه كردووه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه به"وشه"ـى گوت، "په‌كه‌كه ده‌یه‌وێت له شنگالیش هه‌مان كار بكات و دواى دروستكردنى هه‌رێمه‌كانیش، له هه‌رێمى كوردستانیان داببڕێت، ئه‌و نیازه‌یش پێویستى به ڕێگریكردن هه‌یه، به‌ڵام نازانرێت ئه‌و چاوپۆشییه چییه له كوردستان به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن حزبه‌كانى زۆنى سه‌وزه‌وه به‌رانبه‌ر ده‌سه‌ڵاتى په‌كه‌كه هه‌یه".
په‌رله‌مانتاران ڕای ده‌گه‌یه‌نن كه ئه‌و هه‌وڵانه‌ی په‌كه‌كه جێى مه‌ترسییه و ئه‌گه‌رى هێرش و له‌شكركێشى وڵاتانى دراوسێ بۆ سه‌ر كوردستان دروست ده‌كات.
سیراج ئه‌حمه‌د په‌رله‌مانتارى پارتى له كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه دا، وڵاتانى دراوسێ هه‌ر خۆیان له بیانوون بۆ هێرشكردنه سه‌ر كوردستان، كارێكى له‌و جۆره‌ش ئه‌و بیانووه‌یان ده‌داتێ په‌لامارمان بده‌ن.
ئه‌حمه‌د به"وشه"ـى گوت، "ده‌بێت په‌كه‌كه ئه‌وه بزانێت كه ئێسته مه‌ترسیى ته‌واوى بۆ هه‌رێم دروست كردووه و خه‌ڵكى ناوچه سنوورییه‌كان هه‌موویان ئاواره بوون، نابێت له‌وه زیاتر ڕێى پێ بدرێت به دروستكردنى كانتۆن و هه‌رێم، هه‌موو هه‌رێمى كوردستان بخاته مه‌ترسییه‌وه".
به‌هۆى بوونى په‌كه‌كه‌وه، له هه‌رێمى كوردستان زیاتر له 500 گوند چۆڵ كراون و خه‌ڵكه‌كه‌ى ماڵ و ئاژه‌ڵداری و كشتوكاڵیان جێ هێشتووه له‌به‌ر مه‌ترسیى تۆپباران.
سه‌عید محه‌مه‌د په‌رله‌مانتارى یه‌كێتى له په‌رله‌مانى كوردستان، بێئاگایى خۆى له هه‌وڵێكى وا ده‌ربڕى و به"وشه"ـى ڕاگه‌یاند، "هه‌رێمى كوردستان قه‌واره‌یه‌كى ددان پێدانراوه و دروست نییه هه‌رێمى تر‌ى تێدا دروست بكرێت".
"من ئه‌و هه‌وڵه‌م نه‌زانیوه و بڕوا ناكه‌م په‌كه‌كه مه‌ترسى بۆ سه‌ر هه‌رێم دروست بكات كه خۆى باشتر ده‌زانێت ئه‌و هه‌وڵه‌ى ئه‌و، مه‌ترسییه‌كان زیاتر ده‌كه‌ن". محه‌مه‌د وای گوت.
پیش‌تر په‌كه‌كه زۆر هه‌ولێ دا سلێمانى به هاوكاریى یه‌كێتى و گۆڕان له هه‌ولێر جیا بكاته‌وه، به‌ڵام ئه‌و هه‌وڵه‌ى شكستى هێنا.
ئه‌یووب عه‌بدوڵا په‌رله‌مانتارى گۆڕان له په‌رله‌مانى كوردستان به"وشه"ـى گوت، "دروستكردنى هه‌رێم پێویستى به ڕه‌زامه‌ندى ده‌ستوورى عێراق هه‌یه و په‌كه‌كه‌ش هیچ هه‌وڵێكى بۆ ئه‌وه نه‌داوه، به‌ده‌ر له‌وه هه‌ر هه‌وڵێك بۆ دروستكردنى هه‌رێم له‌ناو هه‌رێمى كوردستاندا نایاسایییه و مه‌ترسیش بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان دروست ده‌كات".
وشه/ سلێمانى- تایبه‌ت