ئه‌مڕۆ ده‌سته‌ى دانوستانكارى لایه‌نه‌كانى ئۆپۆزسیۆنى سووریا، بڕیارى دا بایكۆتى لووتكه‌ى سوچى بكات و نه‌چێته ئه‌و لووتكه‌یه‌ى كه له كۆتای ئه‌م مانگه له رووسیا ده‌به‌سترێت.
ئه‌مڕۆ له تویتێك ده‌سته‌ى دانوستانكارى ئۆپۆزسیۆنى سووریا رای گه‌یاندووه، ده‌سته‌كه بڕیارى بایكۆتكردنى لووتكه‌ى سوچى داوه كه له 29- 30ى ئه‌م مانگه له شارى سوچى له رووسیا ئه‌نجام ده‌درێت.
ئۆپۆزسیۆنى سووریا بڕیاره‌كه‌ى داوه و له باره‌ى هۆكاره‌كانى بڕیاره‌كه روونى كردووه‌ته‌وه كه نه‌سڕ حه‌ریرى سه‌رۆكى ده‌سته‌كه له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى هۆكاره‌كان ئاشكرا ده‌كات.
وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ى كه وا بڕیار بوو له لووتكه‌كه ئاماده بن، متمانه‌یان به لووتكه‌كه نه‌ماوه، دوێنێ رووسیاش ئاشكراى كرد بڕواى ئه‌وه‌یان نه‌ماوه ئه‌م لووتكه‌یه بتوانێت كێشه‌كانى سووریا یه‌كلا بكاته‌وه.
سه‌ره‌راى ئه‌مه‌ش هه‌ر به‌رپرسانى رووسیا ئاشكرایان كرد، ڤلادیمێر پوتینى سه‌رۆكى رووسیا له لووتكه‌كه ئاماده نابێت.
لایه‌نه كوردییه‌كانیش كه پێشتر هه‌وڵیان ده‌دا له لووتكه‌كه په‌راوێز نه‌خرێن، دواى ئۆپراسیۆنى توركیا دژ به عه‌فرین، به‌ستنى لووتكه‌یه‌كى وه‌هایان له رووسیا به" بێ مانا" وه‌سف كرد.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رووسیا رای گه‌یاندووه، بانگهێشتى 1600 كه‌سى سووریا كراوه. هه‌ر ئه‌م وه‌زاره‌ته‌ش ده‌ڵێ له برى سه‌رۆك پوتین، سێرگى لاڤرۆڤى وه‌زیرى ده‌ره‌وه له لووتكه‌كه ئاماده ده‌بێت.