پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ده‌ڵێ پڕۆژه‌مان داوه‌ته فراكسیۆنه‌كانى تر بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى وه‌رزی دووه‌می ماوه‌ى درێژكراوه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان و ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن. له به‌رانبه‌ردا یه‌كێتى له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه وه‌رزی دووه‌م ته‌واو بكرێت ئینجا هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه بچێت. فراكسیۆنه‌كانى تریش ره‌تى ده‌كه‌نه‌وه پڕۆژه‌یان به‌ده‌ست گه‌یشتبێت و سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانیش ده‌ڵێ "پڕۆژه نه‌دراوه به سه‌رۆكایه‌تیى".
له كاتێكدا بارزانى رۆژى یه‌كی تشرینى دووه‌می 2017ى ده‌ستنیشان كرد بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێم، به‌ڵام به‌هۆى رووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌ر و پاك نه‌كردنه‌وه‌ى تۆماری ده‌نگده‌ران و هه‌موار نه‌كردنه‌وه‌ى یاسای هه‌ڵبژاردن، هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ كاتێكی نادیار دوا خرا و ته‌مه‌نى په‌رله‌مانى كوردستان بۆ دوو خول درێژ كرایه‌وه. به‌ڵام ئێسته‌یش باسی گه‌رمی كوردستان "كاتی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژلردن"ـه.
ئامینه زكری جێگری سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، به"وشه" ده‌ڵێ، له‌به‌رئه‌وه‌ى شرۆڤه‌ى جیاواز هه‌یه له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ى ته‌مه‌نى په‌رله‌مان بۆ دوو وه‌رزی یاسادانان، هه‌ندێك لایه‌ن پێیان وایه ده‌بێت هه‌ردوو وه‌رزه‌كه ته‌واو ببێت ئینجا هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ئه‌نجام بدرێت، به‌وه‌یش هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌وێته مانگی ئه‌یلوولی داهاتوو، به‌ڵام ئێمه وه‌ك فراكسیۆنى پارتى پڕۆژه‌یاسایه‌كمان ئاماده كردووه بۆ كورتكردنه‌وه‌ى ته‌مه‌نى په‌رله‌مان و نه‌هێشتنى وه‌رزی دووه‌م، له‌گه‌ڵ هه‌موو فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان به تایبه‌ت چوار فراكسیۆنه گه‌وره‌كه گفتوگۆمان كردووه، لێ به‌داخه‌وه ئه‌وان له‌گه‌ڵ پڕۆژه‌كه‌دا نین تا بتوانرێت له مانگی نیسان یان ئایاری داهاتوو هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ئه‌نجام بدرێت.
"به‌ڵام له دانوستاندن له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وام ده‌بین، ئه‌گه‌ریش به پڕۆژه‌كه‌ى ئێمه هه‌ر رازی نین، با خۆیان پڕۆژه پێشكه‌ش بكه‌ن، گرنگ ئه‌وه‌یه پێش هه‌ڵبژاردنى عێراق، هه‌ڵبژاردنى له كوردستان ئه‌نجام بدرێت" زكری وای گوت.
به‌هزاد ده‌روێش سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كگرتووی ئیسلامى، ره‌تى كرده‌وه له‌لایه‌ن فراكسیۆنى پارتى پڕۆژه‌یان به‌ده‌ست گه‌یشتبێت بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی وه‌رزی دووه‌می ته‌مه‌نی درێژكراوه‌ى په‌رله‌مان. روونى كرده‌وه "كێشه‌كه له ده‌ستنیشانكردنى واده‌ى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن نییه، به‌ڵكو له‌وه‌یه رێكاره‌كان رژد نین بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن، له‌وانه كۆمسیۆن ده‌بێت ماوه‌یه‌ك ده‌ستنیشان بكات و له‌ژێر چاودێریی په‌رله‌مان تۆماری ده‌نگده‌ران پاك بكرێته‌وه، دواتر ماوه‌یه‌ك ده‌ستنیشان بكرێت بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن".
ده‌روێش بۆ "وشه" ئه‌وه‌شی گوت "تا ئێسته په‌رله‌مانی كوردستان لێپرسینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ كۆمسیۆن نه‌كردووه بۆچی تۆماره‌كه‌ى پاك نه‌كردووه‌ته‌وه. ده‌توانرێت پشت به تۆماری بایۆمه‌تری كۆمسیۆنى عێراقی ببه‌سترێت، به‌ڵام ئه‌وه ناكه‌ن كه خه‌ڵكى كوردستان له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه به‌شداری هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق ده‌كه‌ن و ده‌نگ ده‌ده‌ن، تۆماره‌كه‌ی خۆیشیان پاك ناكه‌نه‌وه، ئه‌مه ئه‌وه ده‌رده‌خات كه جیاوازی زۆر له نێوان هه‌ردوو تۆماردا هه‌یه".
هه‌ڵبژاردن له مانگی نۆڤێمبه‌ری رابردوو كه واده‌ی یاسایی خۆی بوو، له‌سه‌ر داوای یه‌كێتی دواخرا، له‌وكاته‌ی كردی مه‌رج بۆ ده‌نگدان به ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی.
لای خۆیه‌وه زانا عه‌بدوڕه‌حمان ئه‌ندامی فراكسیۆنى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، بۆ "وشه" بێئاگایی له بوونى پڕۆژه‌كه‌ی پارتی راگه‌یاند و ئه‌وه‌ی خسته ڕوو "به فه‌رمی هیچ پڕۆژه‌یه‌كمان به ده‌ست نه‌گه‌یشتووه، ئه‌وه‌ى هه‌یه زۆرجار سه‌رۆكى حكوومه‌ت یان فراكسیۆنى پارتى له میدیاكان باسیان كردووه".
به‌گوته‌ی زانا "پارتى په‌رله‌مان به لق تێگه‌یشتووه كه كه‌ى بیه‌وێت هه‌ڵبژاردن دوا بخات و كه‌ی ویستی بیهێنێته پێشه‌وه، به‌ڵام رای فه‌رمی فراكسیۆنى یه‌كێتی ئه‌وه‌یه كه هه‌ڵبژاردن له كاتى خۆیدا بكرێت، واته دواى ته‌واوبوونى هه‌ردوو وه‌رزی یاسادانان و له‌گه‌ڵ هیچ پڕۆژه‌یه‌كیش نین".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى یه‌كێتى پێى وایه ئه‌وكاته‌ى له به‌رده‌م كۆمسیۆن ماوه، ده‌كرێت تۆماری ده‌نگده‌ران پاك بكرێته‌وه و یاساى هه‌ڵبژاردن هه‌موار بكرێت.
عه‌بدوڕه‌حمان عه‌لى ره‌زا بڕیارده‌ری فراكسیۆنى گۆڕان، بۆ "وشه" دووپات له هه‌ڵوێستى حزبه‌كه‌ی ده‌كات بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن و ده‌ڵێ، "كاتى خۆیشی گۆڕان له‌گه‌ڵ دواخستنى هه‌ڵبژاردن و درێژكردنه‌وه‌ى ته‌مه‌نى په‌رله‌مان نه‌بووه و له دانیشتنه‌كه‌ش به‌شدار نه‌بووین، به‌ڵام پڕۆژه‌مان له فراكسیۆنى پارتى به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه بۆ كورتكردنه‌وه و نه‌هێشتنى وه‌رزی دووه‌می یاسادانان".
ره‌زا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه داخوازی فراكسیۆنى گۆڕان پاككردنه‌وه‌ى تۆماری ده‌نگده‌رانه كه پێیان وایه 300 هه‌زار ناوی دووباره هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێنانى سیسته‌مێكى ئه‌لیكترۆنى بۆ جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان. ئه‌و گوتى "هه‌ر كاتێك ئه‌مه ئاماده بكرێت، ئێمه ئاماده‌ین بۆ هه‌ڵبژاردن".
زیاتر گوتی "ئه‌م هه‌فته‌یه بڕیاره كۆمسیۆن بێته په‌رله‌مان، ئه‌گه‌ر دووپاتیان كرده‌وه ده‌توانن له‌م ماوه‌یه‌دا تۆماره‌كه پاك بكه‌نه‌وه، ئه‌وا له پێش پارتى ئاماده‌ین بۆ هه‌ڵبژاردن".
له به‌رانبه‌ردا بێگه‌رد تاڵه‌بانى سكرتێری په‌رله‌مانى كوردستان، به"وشه"ی راگه‌یاند "هه‌موو فراكسیۆنه‌كان پرسیاریان ئاراسته‌ى كۆمسیۆن كردووه و وه‌ڵام دراونه‌ته‌وه، لیژنه‌ى كاروباری په‌رله‌مانیش له‌م هه‌فته‌یه له‌گه‌ڵ كۆمسیۆن كۆ ده‌بنه‌وه و له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا كۆمسیۆن و په‌رله‌مان و حكوومه‌ت كۆ ده‌بنه‌وه".
له‌باره‌ى ژماره‌ى ناوى دووباره‌ش له تۆماری ده‌نگده‌ران، تاڵه‌بانی ده‌ڵێ "ئه‌وه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆى هه‌ر پێنج فراكسیۆنه گه‌وره‌كه‌ى په‌رله‌مان كه نوێنه‌ریان له كۆمسیۆن هه‌یه، راسته ئه‌وان ده‌ستیان له كاری حزبی كێشاوه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌موومان ده‌زانین كاندیدی ئه‌و پێنج حزبه بوون چوونه كۆمسیۆن، بۆیه ده‌بێت ئه‌و هێزانه هه‌وڵ بده‌ن بۆ پاككردنه‌وه‌ى تۆماره‌كه، جگه له‌مه‌ش كۆمسیۆن هه‌ندێك هه‌نگاوی ناوه".
له‌باره‌ی بوونى پڕۆژه له‌لایه‌ن فراكسیۆنى پارتى بۆ هه‌ڵگرتنی وه‌رزی دووه‌م، سكرتێری په‌رله‌مانى كوردستان گوتى، "پڕۆژه‌ی وا نه‌گه‌یشتووه‌ته ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان، ئه‌و پرسه‌ش به ته‌نیا به فراكسیۆنێك ناكرێت و پێویستى به سازانی فراكسیۆنه‌كان هه‌یه بۆ ته‌واوكردنى رێژه‌ی یاسایی دانیشتنى په‌رله‌مان، ئه‌و باسه‌مان بیستووه، به‌ڵام وه‌ك پڕۆژه به ده‌ستمان نه‌گه‌یشتووه".