شه‌وى رابردوو له ئه‌مستردام، دوو چه‌كدارى نه‌ناسراو ته‌قه له خه‌ڵك ده‌كه‌ن و له ئه‌نجامدا هه‌رزه‌كارێك ده‌كوژرێت و چه‌ند كه‌سێكى تریش بریندار ده‌بن.
شه‌وى رابردوو له گه‌ڕه‌كێكى ناوه‌ڕاستى شارى ئه‌مستردامى پایته‌ختى هۆڵه‌ندا، ته‌قه له خه‌ڵكى سڤیل ده‌كرێت، به‌پێى زانیاریى راگه‌یاندنه لۆكاڵییه‌كان له ئه‌نجامى هێرشه‌كه، هه‌رزه‌كارێك له ناو یاریگه‌یه‌ك كوژراوه و چه‌ندان كه‌سیش بریندار بوون.
شاهێدحاڵه‌كان ده‌ڵێن دوو كه‌سى ده‌مامكدار ته‌قه‌یان له خه‌ڵك كردووه، به‌ڵام تا ئێسته پۆلیس زانیاریى شاهێدحاڵه‌كانى پێشتڕاست نه‌كردووه‌ته‌وه و زانیاریى فه‌رمى به‌ده‌ست نه‌داوه.
وێڕاى گه‌یشتنى تیمه فریاگوزارییه‌كان بۆ شوێنى رووداوه‌كه، پۆلیسیش لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ى هۆكاره‌كانى رووداوه‌كه ده‌كات و پۆلیس ده‌ڵێ، "ته‌نیا چه‌ند فیشه‌كێك ته‌قێنراون".
رۆژنامه‌ى ده‌یلى مایلى به‌ریتانى له‌باره‌ى رووداوه‌كه گوتوویه‌تى، "كه‌سێك گیراوه" به‌ڵام رۆژنامه هۆڵه‌ندییه‌كان تا ئێسته هیچ زانیارییه‌كیان له باره‌ى گرتنه‌كه بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه و دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه رووداوه‌كه تیرۆریستى نه‌بووه.
ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌ى رووداوه‌كه‌ى تێدا ئه‌نجام دراوه، به گه‌ڕه‌كى گروت ویتنبۆر گرسترات ناسراوه و یه‌كێك له شوێنه به‌ناوبانگه‌كانى نیشته‌جێبوون له شارى ئه‌مستردام.