دوای ئه‌وه‌ی ساڵێك به‌ر له ئێسته شانۆیه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ڕۆشنبیری و لاوان به به‌شداری سه‌گێك به‌ڕێوه چوو، ئێسته ئه‌و سه‌گه به‌رده‌وام له‌وێ ده‌مێنێته‌وه و ناتوانێ ڕۆشنبیری به‌جێ بێڵێت.
تیپی شانۆی چالاك، ساڵێك به‌ر له ئێسته شانۆیه‌كیان به ناوی "ساڵی درۆ" له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆشنبیری و هونه‌ری شاره‌زوور پێشكه‌ش كرد، تێیدا سێ شانۆكار به ناوی "شه‌نیار، هێمن و ئاده‌م" به‌شدارییان كرد، هه‌روه‌ها بۆ جاری یه‌كه‌میش له هه‌رێمی كوردستاندا، سه‌گێك به ناوی "زاك" دوای ماوه‌یه‌ك له پرۆڤه و ڕاهێنان به‌شداری له‌و شانۆیه كرد.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی شانۆكه زۆر له مێژه ته‌واو بووه، كه‌چی ئه‌و سه‌گه تا ئێسته هه‌ر له‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه ده‌مێنێته‌وه، به پێی قسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وێ بێت، هه‌موو شه‌وێك پاسه‌وانی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه ده‌كات، به ڕۆژیش به هێمنی له حه‌وشه‌كه داده‌نیشێت، جارجاره‌ش به ماوه‌ی دوو ڕۆژ و سێ ڕۆژ دیار نامێنێت، به‌ڵام له دواتردا هه‌ر دێته‌وه ئه‌و جێیه‌ی كردوویه‌تی به لانه‌ی خۆی.
وشه/ شاره‌زوور _ یه‌حیا جاف