ماریا هه‌ورامیی گۆرانیبێژ، ئاشكرای كرد كه نوێترین به‌رهه‌می بڵاو ده‌كاته‌وه و ئاماژه‌شی به‌وه كردووه كه ئه‌م به‌رهه‌مه نوێیه‌ی هێنده‌ی ڕۆحی خۆش ده‌وێت.
دوای ئه‌وه‌ی ساڵێك و نیو تێپه‌ڕ ده‌بێت، ماریا هه‌ورامی هیچ ئه‌لبووم گۆرانی و كلیپێكی بۆ هه‌وادارانی بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه، ته‌نیا له ڕێی وێنه‌ی تازه‌یه‌وه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئینستاگرام، هه‌وادارانی ئاگایان لێی بوو، له پۆستێكی نوێیدا كه دوێنێ له ئینستاگرام بڵاوی كرده‌وه، وێنه‌یه‌كی خۆی دانا و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه به‌رهه‌مێكی جیاواز له كاره‌كانی پێشووی به‌م نزیكانه بڵاو ده‌كاته‌وه، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌شه ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی هێنده‌ی ڕۆحی لا خۆشه‌ویسته.
ماریا هەورامی کە بەهۆی "عادل هەورامی" خاڵییەوە ناسراوە، بە ماوەیەکی کورت له ناو خه‌ڵكدا جێی خۆی كردووه‌ته‌وه و به ژنه شۆخه‌كه‌ی هه‌ورامان ناوی ده‌به‌ن.
ماریا كه‌مال مسته‌فا، ناوی هونه‌ریی ماریا هه‌ورامییه، دایك و باوكی له هه‌ورامان له دایك بوونه، به‌ڵام خۆی له گه‌ڕه‌كی ڕیعایه‌ی شاری سلێمانی له دایك بووه، ده‌رچووی به‌شی موزیكی په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی سلێمانییه و له ساڵی 2009 به‌دواوه ده‌ستی به گوتنی گۆرانی كردووه، به‌تایبه‌تی گۆرانییه هه‌ورامییه‌كان.