نێردراوى سعوودیه له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، دوێنێ له گوته‌یه‌كى له به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش گوتى، "كاتی ئه‌وه هاتووه سنوورێك بۆ ئێران و سعوودیه دابنرێت".
عه‌بدوڵا معهلمیى باڵوێزى وڵاتى سعوودیه له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له دانیشتنى دوێنێ ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش له باره‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، له گوته‌یه‌كدا رای گه‌یاند، "كاتى ئه‌وه هاتووه ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ڵوێستێكى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ى هه‌بێت، ده‌بێت دووپاتى بكاته‌وه كه كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى له به‌رامبه‌ر هه‌ڵسوكه‌وتى دوژمنكارانه‌ى ئێران ده‌سته‌وه‌ستان نابێت".
جیا له ئێران، ئه‌م نێردراوه‌ى سعوودیه له به‌شێكى گوتهكهى باسى حزبوڵاى لبنانى كرد و گوتى، "ئێران پاڵپشتى یه‌كه‌مى حزبوڵاى تیرۆریسته كه هێشتا ده‌سه‌ڵاتى خۆى به‌سه‌ر لبنان سه‌پاندووه، ئاگرى جه‌نگ له سووریا خۆش ده‌كات، چه‌ندان تاوانى كوشتن و ئابڵۆقه و پاكتاوكردنى نه‌ژادى به‌كار ده‌هێنێت".
ئه‌و به‌رپرسه‌ى سعوودیه دووپاتى ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ، "كاتى جڵه‌وكردنى ئێران و حزبوڵا هاتووه".
هه‌ر له‌باره‌ى حزبوڵا معهلیمى ده‌ڵێ، "باڵى ئێرانه له ناوچه‌كه، ده‌بێت كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌سه‌ڵاتى ئه‌و حزبه بوه‌ستێنێ".
جیا له مهزهوگهرایى نێوان وڵاتى سعوودیه و ئێران، ئه‌م دوو وڵاته له‌مساڵه‌دا گرژییه‌كى توندیان له نێوان هه‌یه، ئه‌مه‌ش به هۆى ئه‌و مووشه‌كه بالیستییانهیه كه له‌لایه‌ن میلیشا حووسییه‌كان له یه‌مه‌ن ئاراسته‌ى سعوودیه ده‌كرێت و سعوودیه‌ش ئێران به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات، مووشه‌ك به حووسییه‌كان ده‌دات.