دوای چاوه‌ڕوانییه‌كی زۆری هه‌وادارانی هونه‌رمه‌ندان شاباز و كارزان، دوێنێ گۆرانیی "سه‌ركه سه‌ر باڵم"یان له هه‌ژماری خۆیان له ماڵپه‌ڕی یوتوب بڵاو كرده‌وه.
ماوه‌یه‌كی زۆره هه‌ریه‌ك له هونه‌رمه‌ندان شاباز زه‌مانی و كارزان فاڕووق، هه‌واڵی بڵاوكردنه‌وه‌ی گۆرانییه‌كی نوێ به شێوه‌ی دوێت ده‌ده‌ن به هه‌وادارانیان، وه‌ك به‌ڵێنیان دابوو دوێنێ شه‌و بڵاویان كرده‌وه، هه‌وادارانیان گوێبیستی بوون.
گۆرانییه‌كه له لایه‌ن هه‌وادارانی ئه‌و دوو هونه‌رمه‌نده‌وه ده‌ستخۆشییه‌كی زۆری لێ كرا و به كارێكی به‌رز دانرا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌شێكی زۆری خه‌ڵك له كۆمێنت بۆ هه‌ژماری تایبه‌تی هونه‌رمه‌نده‌كانیان نووسی كه گۆرانییه‌كه شایانی ئه‌و چاوه‌ڕوانییه‌ی ئه‌وان نه‌بووه، له یوتوبیش ده‌نگێكی وای نه‌دایه‌وه.
له دوێنێوه كه دانراوه، له هه‌ژماری تایبه‌تی شاباز زه‌مانی له ماڵپه‌ڕی یوتوب ته‌نیا 290 جار بینراوه، گوێگرێكی كه‌می هه‌بوو، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش به ده‌گمه‌ن باسی لێوه كرابووه‌وه، بۆیه خه‌ڵك باسیان له‌وه كردووه كه له‌جیاتی ئه‌وه‌ی ئه‌م گۆرانییه هونه‌رمه‌نده‌كان به‌ره‌وپێش ببات، به‌ره‌و دوای بردوون و ناوبانگی ناشیرین كردوون.
"سه‌ركه سه‌ر باڵم" گۆرانییه‌كی فۆلكلۆری كوردییه، به ده‌نگی شاباز زه‌مانی و كارزان فاڕووق نوێ كراوه‌ته‌وه، گیتار و ئارش، موزیكی شوان ئه‌كره‌م و ئارام سه‌رداره، هه‌روه‌ها سۆلۆ و سازی هه‌ر ئارام سه‌رداره، ستۆدیۆی ڤینۆ ئه‌ركی تۆماركردنی گرتووه‌ته ئه‌ستۆ.