بەشەلۆنە گرێبەستی گریزمانی بڕاندەوە

:: AM:09:15:09/05/2018 ‌

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لەگەڵ ئەنتوان گریزمانی ئەستێرەی فڕەنسی و یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی رێككەوت و لە وەرزی داهاتوودا ئەو ئەستێرەیە درێسی یانە كەتەلۆنییەكە دەپۆشێ.

رادیۆی (كادینا سێر)ی ئیسپانی ئاشكرای كرد: یانەی بەرشەلۆنە بڕیاری سەرفكردنی پارەی مەرجی هەڵوەشاندنەوە گرێبەستی گریزمانی لەگەڵ یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید دا كە بە 100 ملیۆن یۆرۆ دیاری كراوە، ئەمە دوای ئەوەی كارگێڕی یانەی ئەتلەتی رەتی كردەوە هیچ گفتوگۆیەك لەسەر فرۆشتنی ئەو ئەستێرەیەی بكات.

سەرچاوەكە ئاشكراشی كرد: ئەستێرە فڕەنسییەكە و كارگێڕی یانەی بەرشەلۆنە دەیانەوێ سەرجەم كارەكانی گواستنەوەكە تەواو بكەن بەر لە دەستپێكردنی یارییەكانی جامی جیهانی 2018ی رووسیا كە بڕیارە لە 14ی حوزەیران تا 15ی تەمووزی داهاتوو بێتە ئەنجامدان.

رادیۆی كادینا سێر ئاماژەی بەوەشدا كە گریزمان لە وەرزی داهاتوو درێسی ژمارە7ی یانەی بەرشەلۆنە دەپۆشێ، گرێبەستەكەشی بۆ ماوەی 5 ساڵە بەبەهای 100 ملیۆن یۆرۆ و مووچەی ساڵانەكەشی وەك لویس سوارێزی هێرشبەری ئۆرگوایی 15 ملیۆن یۆرۆ دەبێت.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م