ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌یه‌كی عێراق ئاشكرای كردووه، له خوولى نوێى په‌رله‌مان 223 په‌رله‌مانتار نوێ به نۆ كورسى كۆتاشه‌وه بۆ جارى یه‌كه‌م ده‌بنه په‌رله‌مانتار و 97په‌رله‌مانتاریش له خولی پێشووه‌وه دووباره كورسی په‌رله‌مانتاریان بردووه‌ته‌وه، 232 په‌رله‌مانتاری خولی پێشوویش شكستیان هێنا بچنه په‌رله‌مانه‌وه.
رۆژنامه‌ى
مه‌داى عێراقى له راپۆرتێكدا باس له‌ژماره‌ى ئه‌و په‌رله‌مانتارانه ده‌كات كه وه‌ك سیماى نوێ ده‌چنه ناو هۆڵى په‌رله‌مان و له خولى نوێ ده‌ست به‌كار ده‌كه‌ن، راپۆرته‌كه پشتى به‌و داتایانه به‌ستووه كه له چه‌ند رۆژى رابردوو له‌لایه‌ن كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه كانه‌وه بڵاوكرایه‌وه.
زۆرێك له‌كاندیده‌كانى ئه‌م هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانتارى ئه‌م خوله بوون كه كۆتایى پێهاتووه، به‌ڵام زۆرێكیان ده‌رنه‌چوون، ته‌نیا 97 كه‌سیا نه‌بێت كه بۆ جارى دووه‌م ده‌بێته‌وه په‌رله‌مانتار، له رووى قه‌واره‌كانه‌وه، هاوپه‌یمانى سائیروون توانیویه‌تى زۆرترین سیماى نوێ بباته په‌رله‌مان.
له‌ڕووى شاره‌كانیشه‌وه میسان به پله‌ى یه‌كه‌م دێت، كه هیچ كاندیدێكى كۆنى تێدا نییه، دهۆكیش به پله‌ى دووه‌م دێت، كه ته‌نیا یه‌ك كاندیدى دووباره‌ى هه‌یه، ئه‌ویش له‌سه‌ر لیستى یه‌كگرتووى ئیسلامییه، له هه‌رێمى كوردستان، له 44 په‌رله‌مانتارى جگه له كۆتا، ته‌نیا حه‌وتیان دووباره‌یه، له هه‌ولێر دوو كاندیدى دووباره هه‌یه یه‌كێكیان گۆڕان و ئه‌ویتریان كۆمه‌ڵه.
له سلێمانى چوار په‌رله‌مانتارى دووباره هه‌یه، كه هه‌ر یه‌كه له گۆڕان و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو و یه‌كێتى، په‌رله‌مانتارێكى دووباره‌یان هه‌یه، له دهۆكیش وه‌ك پێشتر ئاماژه‌ى بۆ كرا، ته‌نیا یه‌ك په‌رله‌مانتارى یه‌كگرتوو دووباره‌یه.