سەرۆك بارزانی پەیامێكی بڵاو كردەوە

:: PM:02:57:26/05/2018 ‌
سەرۆك مەسعوود بارزانی پەیامێكی هاوخەمی بۆ بنەماڵەی نووسەر و لێكۆڵەری ناسراوی كورد، دكتۆر محەمەد ساڵح ئیبراهیمی ناسراو بە مامۆستا شەپۆل بڵاو دەكاتەوە.

ئەمڕۆ شەموو 26ـی ئایار، لە پەیامێكی سەرۆك مەسعوود بارزانی هاتووە، بنەماڵەی نووسەر و لێكۆڵەری ناسراوی كورد، دكتۆر محەمەد ساڵح ئیبراهیمی ناسراو بە مامۆستا شەپۆل، هەواڵی كۆچی دوایی ڕۆشنبیر و نووسەر و لێكۆڵەر و كەسایەتیی نیشتیمانپەروەری كوردستان، دكتۆر محەمەد ساڵح ئیبراهیم ناسراو بە مامۆستا شەپۆل خەمباری كردم.

سەرۆك بارزانی دەڵێت، مامۆستا شەپۆل وەك نووسەر، وەرگێڕ، لێكۆڵەر، ڕۆژنامەنووس، مامۆستای زانكۆ و ڕۆشنبیرێكی بە ئەزموون و بەتوانا، ڕۆڵێكی گرینگی لە پێشخستنی ئەدەبی كوردیدا گێڕاوە و لەدەستدانیشی خەسارەتێكی گەورەیە.

لە كۆتای پەیامەكەی سەرۆك بارزانی هاتووە، لەم بۆنە خەمناكەدا لە دڵەوە سەرەخۆشی لە خانەوادە تێكۆشەرەكەتان دەكەم و هاوخەمیی خۆم ئاراستەی ئێوە و خزم و كەسوكار و ئاشنایان و خەڵكی نیشتیمانپەروەری مەهاباد و ڕۆشنبیرانی كوردستان دەكەم، لە خودای گەورە داواكارم مامۆستا شەپۆل بباتە بەر ڕەحمەتی خۆی و دڵنەوایی و ئارامیش بە هەموو لایەك ببەخشێت.



وشە - رامیار جەواد