(فوجیفیلمس) كه یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی كامێرای به‌هێز و خاوه‌ن وێنه‌ی ناوازه بۆ ساڵی 2018 نوێترین كامێرای به به‌رزترین كوالێتی خسته بازاڕه‌كانی دنیاوه.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ری "
theverge" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین كامێرای فوجیفیلمس ده‌كات و ده‌ڵێت، كۆمپانیای فوجیفیلمس بۆ ساڵی 2018 نوێترین كامێرای به ناوی "X-T2" و كوالێتییه‌كی به‌رز خسته بازاڕه‌كانه‌وه، وه‌ك كۆمپانیاكه باس ده‌كات ئه‌م كامێرایه دیزاینێكی زۆر جوانی بۆ كراوه و وێنه‌كانی كوالێتییه‌كی به‌رزیان هه‌یه، بۆیه ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیانه سه‌رنجی خه‌ڵكیان راكێشاوه.
كۆمپانیاكه باس له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی كامێراكه‌ی چه‌ند روونكردنه‌وه‌یه‌ك ده‌دات، كه كامێرا نوێكه‌ی فوجیفیلمس فوول فره‌یمه‌كه‌ی 15.90 مێگا پێكسڵ و توانای گرتنی وێنه‌ی 4K هه‌یه كه ده‌كاته كوالێتی 2160 به 3840، كه وێنه‌یه‌كی ڕوون و ڕه‌ونه‌قداری هه‌یه، ئه‌مه‌یش وای كردووه كه ئه‌م كامێرایه نرخه‌كه‌ی بگاته هه‌زار و 500 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
كۆمپانیاكه زیاتر روونكردنه‌وه ده‌دات، كه وێنه‌ی ئه‌م كامێرایه 24.30 مێگا پێكسڵه، هه‌روه‌ها ئه‌م جۆره كامێرایه خاوه‌ن لێنزی 18-55 ه كه یه‌كێكه له لێنزه به‌هێزه‌كانی دنیا و نرخه‌كه‌شی ده‌گاته 300 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ئاماژه به‌وه‌یش ده‌كات ئه‌م جۆره كامێرایه زۆر له كامێراكانی تری پێشوو به‌هێزتره و به‌شێوه‌یه‌كی به‌هێزتر دروست كراوه، هه‌روه‌ها ئه‌م كامێرایه پاتریه‌كی به‌هێزی له‌سه‌ره كه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر ده‌توانی به‌كاری بێنی و وێنه‌ی پێ بگری.