دوای ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنی 12ی ئایار/مایۆ زۆرێك له سیاسی و په‌رله‌مانتارانی پێشوو شكستیان هێنا و ده‌نگی پێویستیان نه‌هێنا بۆ بوون به په‌رله‌مانتار، ئێسته هه‌وڵ هه‌یه 15 له‌و كه‌سایه‌تییه شكستخواردووانه بگه‌ڕێنرێنه‌وه په‌رله‌مان.
ڕۆژنامه‌ی "
الاخبار"ی لبنانی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ری زۆره بۆ ڕازی كردنی شكستخواردووان، به میكانیزمی پاشكۆیه‌تی پێشكه‌وتوو، له‌و كورسیه زیادانه‌ی ده‌مێننه‌وه، 15 په‌رله‌مانتاری شكستخواردوو ببرێنه‌وه په‌رله‌مان، یان له شوێنی په‌رله‌مانتاری تر دابنرێن و ئه‌وانه‌ی تر دوور بخرێنه‌وه.
ئاماژه‌ی داوه، له میكانیزمی كورسی قه‌ره‌بوو و زیاده و مامه‌ڵه‌كان بۆ ڕازی كردنی شكستخواردووان ئه‌گه‌رێكی زۆره، ئه‌و كه‌سایه‌تییه دیارانه‌ی له هه‌ڵبژاردن ده‌رنه‌چوون ده‌رچه‌یه‌كیان بۆ بدۆزرێته‌وه و بچنه‌وه په‌رله‌مان و له‌م خوله‌ی په‌رله‌مانیش به‌رده‌وامیان هه‌بێ.
پێشتر له ڕاپۆرتێكدا ئه‌وه بڵاوكرایه‌وه 232 په‌رله‌مانتار و كه‌سایه‌تی سیاسی پێشوو له هه‌ڵبژاردن شكستیان هێناوه و نه‌یانتوانیوه جارێكی تر بچنه‌وه په‌رله‌مان، كه له نێویان دا سه‌لیم جبووری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و هومام حه‌موودی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان و حه‌نان فه‌تلاوی و موه‌فه‌ق روبه‌یعی و عه‌لی عه‌لاق و چه‌ندانی تر، ئه‌م كه‌سایه‌تی و قه‌واره‌كانیان سێ جاره هه‌وڵی دانیشتنی په‌رله‌مان ده‌ده‌ن بۆ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن، به‌ڵام تا ئێسته سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون و ئه‌مڕۆیش جارێكی تر هه‌مان هه‌وڵ ده‌ده‌نه‌وه.