له‌وه‌ته‌ى جه‌نگى سووریا ده‌ستى پێ كردووه، مه‌وداى دوژمنایه‌تى نێوان ئیسرائیل و ئێران به هۆى سووریاوه نزیك بووه‌ته‌وه، بنیامین نه‌تانیاهۆى سه‌رۆكى ئیسرائیل بۆ یه‌كه‌مجار ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، له لبنانیش هێرش ده‌كاته سه‌ر بنكه‌كانى ئێران.
نه‌تانیاهۆ دوێنێ له كاتى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى
حكوومه‌تى ئیسرائیل گوتوویه‌تى، "كار ده‌كه‌ین له دژى دروستكردنى چه‌ك له لبنان یان گواستنه‌وه‌ى بۆ سووریا".
ماوه‌ى چه‌ند مانگێكه هێزه‌كانى ئیسرائیل هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر بنكه‌كانى ئێران له سووریا، وێڕاى ئه‌وه‌ى نكۆڵى له هێرشه‌كانیان ناكه‌ن، به‌رپرسانى ئیسرائیل دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه كه له دژى هه‌ر ئاماده‌یییه‌كى ئێران له سووریا ده‌وه‌ستنه‌وه.
به‌ڵام له‌باره‌ی لبنان ئه‌مه یه‌كه‌م جاره سه‌رۆكى ئیسرائیل باس له لێدانى پێگه‌كانى ئێران بكات كه به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى له‌و شوێنانه‌یه كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى حزبوڵاى لبناندایه.
ئه‌مڕۆ رۆژنامه‌ى
حه‌یاتى له‌نده‌نیش له هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ى بۆ نیگه‌رانى یه‌كێتیى ئه‌وروپا كردووه، له باره‌ى ئه‌وه‌ی هێرشه‌كانى ئیسرائیل بۆ لێدانى ئێران، لبنانیش بگرێته‌وه.
له مێژوودا چه‌ندان جار لبنان بووه‌ته قوربانى ململانێى عه‌ره‌ب و ئیسرائیل و ئێسته‌ش مه‌ترسى ئه‌وه ده‌كرێت ببێته قوربانى نێوان شه‌ڕى ئێران و ئیسرائیل.