به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پێشبینییه‌كانی خۆی بۆ دۆخی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شاره‌كانی باشووری كوردستان ڕاگه‌یاند.
ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه وێنه‌یه‌كی بۆ "وشه" نێردراوه و تێیدا هاتووه، ئه‌مڕۆ دووشه‌م ئاسمانی كوردستان له ژێر كاریگه‌ری لاوازی به‌رزه پاڵه‌په‌ستۆی توركیا و نزمه پاڵه‌په‌ستۆی نیمچه دوورگه‌ی عه‌ره‌بی ده‌بێ، له هه‌ولێر و سلێمانی ئاسمان په‌ڵه هه‌ور ده‌بێ، پاشان بۆ نیمچه هه‌ور ده‌گۆڕێ، له هه‌ندێ شوێن ده‌گۆڕێ بۆ هه‌وری ته‌واو، له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆز و خۆلێكی كه‌م له هه‌ندێ كاتی جیا جیا، له دهۆك ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێ، پاشان بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌گۆڕێ، له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆز و خۆلێكی كه‌م له كاتی جیا جیا، له كه‌ركووك ئاسمان په‌ڵه هه‌ور ده‌بێ، پاشان بۆ نیمچه هه‌ور ده‌گۆڕێ، له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆز و خۆلێكی كه‌م له هه‌ندێ كاتی جیا جیا، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 40 پله و نزمترین پله‌یش 22 پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.
هه‌روه‌ها سبه‌ی سێشه‌م ئاسمانی كوردستان له ژێر كاریگه‌ری لاوازی به‌رزه پاڵه‌په‌ستۆی توركیا و نزمه پاڵه‌په‌ستۆی نیچمه دوورگه‌ی عه‌ره‌بی ده‌بێ، له هه‌ولێر و كه‌ركووك ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێ، له هه‌ندێ كات بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌گۆڕێ، له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆز و خۆلێكی كه‌م له كاتی جیا جیا، له سلێمانی و دهۆك ئاسمان له نێوان نیمچه هه‌ور و هه‌وری ته‌واو ده‌بێ، له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆز و خۆلێكی كه‌م، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 39 پله و نزمترین پله‌یش 23 پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.