میدیاكانی ڕووسیا بڵاویان كرده‌وه، ئه‌مڕۆ دووشه‌م فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى رووسیا له ئاسمانى باكورى لبنان، به‌ره‌نگارى دوو فڕۆكه‌ى جه‌نگى ئیسرائیلى ده‌بنه‌وه.
ئاژانسی
سپۆتنیكى رووسى بڵاوى كرده‌وه كه چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كى جه‌نگى رووسیا له ئاسمانى باكورى لبنان به شه‌ش كیلۆمه‌تر دوور له كه‌ناری ده‌ریا، رێگرییان له جووڵه‌یه‌كى دوو فڕۆكه‌ى جه‌نگى ئیسرائیلى كردووه.
ئاماژه‌ی داوه، به‌هۆى ئه‌وه‌ى لبنان به‌رگرى ئاسمانى و فڕۆكه‌ى جه‌نگى به‌هێزى نییه، به‌رده‌وام ئاسمانه‌كه‌ى له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه ده‌به‌زێنرێت، ئه‌مه‌ش وایكردووه زۆر له هێرشه ئاسمانییه‌كانى ئیسرائیل بۆ سه‌ر سووریا، له رێى ئاسمانى لبنانه‌وه بێت.
به‌هۆى ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى له نێوان رژێمى ئه‌سه‌د و رووسیا هه‌یه، ژماره‌یه‌كى زۆرى فڕۆكه‌ى جه‌نگى رووسیا له جۆرى "سو 30 ئێس ئێم "و "سو 35" به ئاسمانى سووریا ده‌خولێنه‌وه.
له به‌رانبه‌ریشدا هه‌فته‌ى رابردوو بنیامین نه‌تانیاهۆ له لێدوانێكى دا ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كرد، به‌دوورى ده‌زانێ رووسیا رێگریى له‌و هێرشانه بكات كه ئیسرائیل بۆ پاراستنى خۆى بۆ سه‌ر سووریا ئه‌نجامى ده‌دات.
له ماوه‌ی ڕابردوو ئیسرائیل ده‌یان هێرشی مووشه‌كی بۆ سه‌ر بنكه و باره‌گاكانی هێزه‌كانی سه‌ر به ئێران له سووریا ئه‌نجام دا، ئه‌مه‌یش ناڕه‌زایی ڕووسیای لێ كه‌وته‌وه و داوای گفتوگۆ و چاره‌سه‌ری سیاسی و دوور له گرژی و شه‌ڕ و توندوتیژی ده‌كه‌ن.