دوو گه‌نجی ئه‌مه‌ریكی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی داوای په‌نیریان له ژه‌مه خۆراكییه‌كه‌یان له ماكدۆناڵدز نه‌كردبوو، سكاڵایان لێ كردن و داوایان كرد به پێنج ملیۆن دۆلار قه‌ره‌بوویان بۆ بكرێته‌وه.
لیۆنارد وارنه‌ر و كینیتا كیسنه‌ر دوو گه‌نجی ئه‌مه‌ریكین، بۆ نانخواردن سه‌ردانی یه‌كێك له لقه‌كاتی فاست فوودی ماكدۆناڵدزی به‌ناوبانگیان كرد، ئه‌وان داوای دوو هه‌مبه‌رگری كارته‌ر باونده‌ری بێ په‌نیرییان كردبوو، به‌ڵام له كاشێر وا تۆماریان كرد كه دوو پارچه په‌نیره‌كه‌یان بۆ تێ كردوون، بۆیه له كاتی پاره‌داندا، داوای پاره‌ی په‌نیره‌كه‌شیان لێ كردن.
به‌ڵام دوو گه‌نجه‌كه، له هه‌شتی مانگدا له شاری فۆرت لودیردال له ویلایه‌تی فلۆریدا، سكاڵایان له ماكدۆناڵدز كرد، چونكه ژه‌مه خۆراكییه‌كه‌یان 30 بۆ 90 سه‌نتی كردبوو، به‌ڵام زیاتریان لێ وه‌رگیرا.
له سكاڵاكه‌یاندا ڕوونیان كرده‌وه، كه ماكدۆناڵدز ئه‌و ژه‌مه خۆراكییانه‌ی كه به په‌نیره‌وه‌ن له مینیۆكه‌یاندا باسی لێ نه‌كردووه، له‌به‌ر ئه‌وه ڕێی تێ ده‌چێت زۆر كه‌سی تریش ویستبێتی بێ په‌نیر بیخوات، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تێیدا نه‌بووه، نه‌یتوانیوه داوای بكات و پاره‌یه‌كی زۆرتری داوه.
سكاڵاكه‌یان وه‌رگیرا و ماكدۆناڵدزیش قه‌ره‌بووی بۆ كردنه‌وه، به هه‌ردووكیان پێنج ملیۆن دۆلاریان وه‌رگرت، چاوێكیش به لیستی خۆراكییه‌كانی ماكدۆناڵدزدا هێنرایه‌وه.