سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ناهی ڕای گه‌یاند، دوێنێ یه‌كشه‌م له ئۆپراسیۆنێكی هێزه‌كانی عێراق 35 تیرۆرستی ڕێكخراوی داعش له ڕۆژئاوای مووسڵ گیران.
پێگه‌ی
iraqinews له زاری سه‌رچاوه‌كه‌وه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له ئۆپراسیۆنێكی هێزه‌كانی عێراق بۆ ڕۆژئاوای مووسڵ له گه‌ڕه‌كه‌كانی "نه‌بی شیت، ده‌واسه، باب جه‌دید، ته‌مووز، ئه‌لفاڕووق، رووفاعی، حه‌مدوون" 35 ئه‌ندامی ڕێكخراوی داعشیان گرتووه و بۆ لێكۆڵینه‌وه گواستراونه‌ته‌وه فه‌رمانده‌یی پۆلیسی مووسڵ.
هاوكات سه‌رچاوه‌كان ڕایان گه‌یاند ئه‌مڕۆ له ئۆپراسیۆنێكی تری هێزه عێراقییه‌كان به‌رپرسێكی سه‌ربازی داعش گیراوه و چه‌ند ڕۆژێكیش به‌ر له ئێسته ته‌ها محه‌مه‌د سه‌لامه به‌رپرسی به‌شی ته‌قه‌مه‌نی و چه‌كی قورس له ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی عێراق گیراوه.
له مانگی كانوونی دووه‌می ڕابردوو، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌فه‌رمی كۆنتڕۆڵكردنی وڵاته‌كه و چوونه ده‌ره‌وه و شكانی تیرۆریستانی داعشی له عێراق ڕاگه‌یاند، به‌ڵام تا ئێسته شانه‌ی نوستووی داعش له ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری شاره‌كان هه‌یه دوای ئه‌وه‌ی له‌ساڵی 2014 هاتن بۆ عێراق و ته‌واوی شار و ناوچه‌كانیان وێران كرد و به‌هه‌زاران خه‌ڵكیان كوشت و ئاواره كرد.