وه‌زیری دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان له دیدارێكی رۆژژنامه‌وانی ئاشكرای كرد، هه‌ر كاتێك پرۆژه یاسای چاكسازی په‌سه‌ند كرا، ده‌ستكاریی پاشكه‌وتی مووچه ده‌كرێ.
ئه‌مڕۆ له دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ری فه‌رمی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رێباز حه‌ملان وه‌زیری دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان باس له چه‌ند بابه‌تێكی پێویست به مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌كات و دووپاتی كرده‌وه، به په‌سندكردنی پرۆژه یاسای چاكسازی ده‌ستكاریی پاشه‌كه‌وتی مووچه ده‌كرێت.
زیاتر گوتی، ئه‌گه‌ر پرۆژه یاسای چاكسازی، كه ئێسته له په‌رله‌مانی كوردستانه، وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكرێت، ده‌بێته هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كی زۆری به‌فیرۆچوو و ده‌ستكاریكردن له سیسته‌می پاشكه‌وتی مووچه كه له به‌رژه‌وه‌ندی مووچه‌خۆران ده‌بێت".
له‌باره‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ی كه ساڵانی پێشوو پاشكه‌وت كراوه، رێباز حه‌ملان گوتی، له ناو پڕۆژه یاسای چاكسازی باس له مووچه، ده‌رماڵه، به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانی تر كراوه. هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك ئه‌ژمارێكی بانكی بۆ ده‌كرێته‌وه و ئه‌و ئیلتزاماته ماددیه‌ی هه‌یه بۆی ده‌خرێته سه‌ر ئه‌ژماره بانكییه‌كه كه ده‌كرێت بۆ زۆر بواری دیكه‌ش به كار بهێنرێت، به‌تایبه‌تی په‌یوه‌ندی نێوان حكومه‌ت و مووچه‌خۆران."