سه‌رچاوه‌كان ڕایان گه‌یاند، له‌م هه‌فته‌یه‌دا حكوومه‌تی ئیسپانیا 500 كۆچبه‌ریان له كه‌شتییه‌كانی ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه ڕزگار كردووه كه ده‌یانویست بچنه ئه‌وروپا.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی
رۆیته‌رز، حكوومه‌تی ئیسپانیا له ڕێی گه‌ڕان به هه‌لیكۆپته‌ر و فڕۆكه‌كانی توانیویه‌تی 300 كۆچبه‌ر له نۆ كه‌شتی ئیسپانی و 250 كۆچبه‌ر له هه‌شت كه‌شتی تر ڕزگار بكات كه سێ له كه‌شتییه‌كان دۆخه‌كه‌یان ناجێگیر بوون و دوای ڕزگاركردنی كۆچبه‌ره‌كان كه‌شتییه‌كان نقوم بوون.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كۆچبه‌ره‌كان خه‌ڵكی چه‌ند شارێكی باكور و بیابانه‌كانی ئه‌فریقا بوون، كه له باكوری ئه‌فریقا هاتوونه و له‌ڕێی ده‌ریای گیبرالته‌ر و ئه‌لبۆران هاتوونه‌ته ئیسپانیا و ده‌یانه‌وێت بگه‌نه وڵاتانی ئه‌وروپا، دوای ئه‌وه‌ی ڕێی چوون بۆ ئیتاڵیا و یۆنان له لیبیاوه داخراوه.
له ساڵی 2017وه، نزیكه‌ی 19 هه‌زار كۆچبه‌ر به ڕێی ده‌ریایی هاتوونه‌ته ئه‌وروپا كه به ڕێژه‌ی 182% به‌به‌راورد به ساڵانی پێشوو زیادی كردووه، هاتنی كۆچبه‌ران به ڕێی نایاسایی و به‌هۆی كه‌شتییه‌وه به‌زر بووه‌ته‌وه بۆ ئیسپانیا.
به‌رپرسێكی حكوومه‌تی ئیتاڵیاش ڕای گه‌یاند، دوێنێ یه‌كشه‌م نزیكه‌ی هه‌زار و 800 كۆچبه‌ر هه‌وڵی هاتنیان له ڕێی لیبیاوه بۆ ئیتاڵیا داوه و له‌لایه‌ن حكومه‌تی وڵاته‌كه‌وه ڕزگار كراون.