منداڵێكی شاره‌دێی دینارته‌ی سه‌ر به شارۆكه‌ی ئاكرێ، تووشی نه‌خۆشییه‌كی ده‌گمه‌ن بووه، وای لێ ده‌كات به‌رده‌وام ڕیخۆڵه له ده‌مییه‌وه بێته ده‌ره‌وه و به بڕینه‌وه‌ش دووباره گه‌شه بكات.
ئه‌م منداڵه تا ئێسته پێنج جار ڕیخۆڵه‌ی له ده‌مه‌وه بۆ بڕاوه، كه‌چی دووباره دروست ده‌بێته‌وه و گه‌شه ده‌كاته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه پزیشكان به نه‌خۆشییه‌كی ده‌گمه‌ن و نه‌ناسراو وه‌سفی ده‌كه‌ن و له چاره‌سه‌ر كردنیدا كه‌وتوونه‌ته گومانه‌وه.
"دكتۆر حه‌مۆ محه‌مه‌د" پزیشكی كلنیكێكی ئاكرێیه و ئه‌و پزیشكه‌یه كه پێنج جار ڕیخۆڵه‌ی له ده‌می منداڵه‌كه بڕیوه، به "وشه"ی گوت: "تا ئێسته جۆری نه‌خۆشییه‌كه‌ی ئه‌و منداڵه‌مان بۆ ده‌ستنیشان نه‌كراوه، هه‌ر جارێكیش چاره‌سه‌ری بكه‌ین و ڕیخۆڵه‌كه‌ی ببڕین، دووباره له ده‌مییه‌وه دێته ده‌ره‌وه".
منداڵه‌كه ناوی "س.ع" خێزانه‌كه‌ی نه‌یانویستووه ناوی ئاشكرا بكرێت، ته‌مه‌نی ته‌نیا چوار مانگه و خێزانه‌كه‌ی دانیشتووی لادێی بامشمشی سه‌ر به شاره‌دێی دینارته‌ن، له‌و ماوه كورته‌ی ته‌مه‌نیدا چه‌ندان جار ڕیخۆڵه‌ی ده‌می بۆ بڕاوه، به‌ڵام هیچ چاره‌سه‌ری نه‌بووه و ئێسته ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی ئاكرێ كراوه.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رسوڕمانه، ئه‌م منداڵه زۆر ته‌ندروستی جێگیره و هیچ نه‌خۆشییه‌كی تری نییه، ته‌نیا ئه‌و ڕیخۆڵه‌یه له ده‌می گه‌شه ده‌كات، ئه‌وه‌ش پێویستی به ئاگاداركردنه‌وه‌ی حكومه‌ت و لایه‌نی پێوه‌ندیدار هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك هه‌ر منداڵێكی تر به ئاسایی ژیانی به‌ڕێ بكات.
هه‌روه‌ها "سه‌باح زوهێر" له ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی ته‌ندروستی ئاكرێوه به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، كه وا منداڵه‌كه‌ی دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پێویست و جێگیركردنی باری ته‌ندروستی، ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی دهۆك ده‌كرێت، بڕیاره دكتۆر قادر به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری منداڵانی دهۆك، نه‌شته‌رگه‌ری پێویست بۆ منداڵه‌كه بكات.
ئاكرێ/ نه‌وزاد هلۆری