به‌رپرسێكى عێراقى ئاشكراى ده‌كات، زیاتر له 30 كاندیدى براوه له هه‌ڵبژاردنه‌كان، له ترسى فشاره‌كانى ئێران مۆبایله‌كانیان داخستووه و شوێنى نیشته‌جێبوونیان گۆڕیوه.
كاندیدێكى براوه كه له حكوومه‌تى ئێسته‌ى عێراق پله‌ى وه‌زیرى هه‌یه، بۆ سایتى
كه‌ناڵى ره‌شیدى ئاشكرا كردووه، ئێران به‌رده‌وام فشار ده‌خاته سه‌ر كاندیده براوه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ى به خواستى ئه‌وان هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن و بچنه ناو ئه‌و هاوپه‌یمانێتییانه كه ئێران ئاره‌زووى ده‌كات.
ئه‌م وه‌زیره كه ناوى ئاشكرا نه‌كراوه گوتوویه‌تى، "زیاتر له 30 كاندیدى سه‌ركه‌وتوو هه‌ن مۆبایلیان داخستووه و شوێنى نیشته‌جێبوونیان گۆڕیوه، جا هه‌ندێكیان له به‌غدا بێت یانیش پارێزگاكان ئه‌مه‌ش وه‌ك هه‌ڵاتنێكه له فشارى چه‌ندان كه‌سایه‌تى ئێران".
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كرێت چوار به‌رپرسى ئێرانى فشار بۆ سه‌ر كاندیده براوه‌كان ده‌كه‌ن، ئه‌وانیش بریتین له قاسم سوله‌یمانى فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌ق قودسى سه‌ر به سوپاى پاسداران، ئیره‌ج مه‌سجدى باڵوێزى ئێران له عێراق، مه‌حموود شاهره‌وه‌ردى كه پیاوێكى ئاینى ناسراوه، ره‌زا ئازادى كه‌ئه‌ویش به‌رپرسێكى باڵاى سوپاى ئاسدارانه.
له كۆتای لێدوانه‌كه‌یدا كاندیده براوه‌كه ده‌ڵێ، "ئه‌مجاره‌یان ئێران پێكهێنانى حكوومه‌ت وه‌ك جه‌نگێك داده‌نێ".