له چه‌ند مانگی داهاتوو ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، بڕی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت بۆ ئاسیا زیاد ده‌كات به‌مه‌به‌ستی به‌ركه‌وتنی پشكی زیاتر له بازاڕه‌كان دوور له وڵاتانی ئه‌ندام له ئۆپێك و ڕووسیا.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی
ڕۆیته‌رز، حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا بڕیاری به‌رزكردنه‌وه‌ی بڕی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی بۆ 2.3 ملیۆن به‌رمیل له ڕۆژێكدا بۆ وڵاتانی دنیا داوه كه 1.3 ملیۆن به‌رمیل ڕۆژانه بۆ بازاڕه‌كانی ئاسیا ده‌چێت، ئه‌مه‌یش له مانگی داهاتوو كاری پێ ده‌كرێت.
هاوكات به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی به‌رپرسانی كه‌رتی وزه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، دوو هه‌فته پێش ئێسته بڕی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی ئه‌مه‌ریكا گه‌یشتبووه 2.6 ملیۆن به‌رمیل له ڕۆژێكدا.
بازرگانانی بازاڕی ئاسیا ڕایان گه‌یاند، ئه‌م بڕیاره‌یش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ئاسیا پشت به نه‌وتی ئه‌مه‌ریكا ببه‌ستێت و هاورده‌كردنی نه‌وت له‌لایه‌ن ڕووسیا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه‌م بكاته‌وه، دوا ئه‌وه‌ی نرخی نه‌وتی برێنت و كه‌نداو به‌زرترین ئاستیان تۆماركرد له‌م چه‌ند ساڵه‌دا.
كڕیارێكی نه‌وت له بازاڕی ئاسیا گوتی، ئه‌گه‌ر كۆمپانیای ئارامكۆی سعوودی و كۆمپانیای نه‌ته‌وه‌یی ئه‌بوزه‌بی نرخی نه‌وت كه‌م نه‌كه‌نه‌وه، ئه‌وا ئێمه‌یش ناچار ده‌بین نه‌وت له ئه‌مه‌ریكا بكڕین.