ژنێكی ئه‌ڵمانی له‌به‌رچاوی منداڵه حه‌وت ساڵانه‌كه‌یدا، پیاوێك په‌لاماری دا و ویستی ده‌ستدرێژی بكاته سه‌ر، به‌ڵام كاردانه‌وه‌ی منداڵه‌كه ڕێگری له پیاوه‌كه كرد.
له ویلایه‌تی فۆرتیمبیرگ له ئه‌ڵمانیا، ژنێكی 44 ساڵ له‌گه‌ڵ منداڵه حه‌وت ساڵییهكهیدا خه‌ریكی پیاسه‌كردن بوون، به‌ڵام له‌ناكاو پیاوێكی 39 ساڵ هاته لایان و منداڵه‌كه‌ی دوور خسته‌وه، دایكه‌كه‌شی دا به زه‌ویدا و خه‌ریكی دانانی جله‌كانی بوو تا ده‌ستدرێژی بكاته سه‌ر، به‌ڵام منداڵه‌كه فریای دایكی كه‌وت و ڕێگری لێ كرد.
منداڵه‌كه كه ئه‌و دیمه‌نه‌ی دایكی بینی زۆر ترسا و چوو به هانایه‌وه، بۆیه سكۆتهرهكهی خۆی كێشا به پیاوه‌كه‌دا و هاواری كرد، له‌و كاته‌شدا پیاوێكی تر هات و یارمه‌تی دان و ڕزگاری كردن، به‌ڵام پیاوه تاوانباره‌كه له‌و شوێنه ڕای كرد.
دوای چه‌ند ڕۆژێك له‌و ڕووداوه، پیاوه‌كه دووباره ویستی ده‌ستدرێژی بكاته سه‌ر ژنێكی تر، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه ئه‌م جاره‌ش نه‌یتوانی و له لایه‌ن پۆلیسه‌وه گیرا.
ئه‌و پیاوه ئێسته له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دایه و به‌رده‌وام پرسیاری لێ ده‌كرێت، به‌ڵام تا ئێسته ڕوونی نه‌كردووه‌ته‌وه كه پێش ئه‌و ژنه ده‌ستدرێژی كردووه‌ته سه‌ر كه‌سی تریش یان نا.