كاندیدێكى لیستى سائیروون به ژماره ده‌رى ده‌خات، له هه‌ڵبژاردنه‌كان سته‌مى لێ كراوه، 19 هه‌زار ده‌نگى هێناوه، براوه نه‌بووه كه‌چى كه‌سێكى تر، ته‌نیا حه‌وت هه‌زار ده‌نگى هێناوه ده‌رچووه.
باسم خه‌شان كه یه‌كێكه له چالاكه مه‌ده‌نییه‌كان شارى موسه‌نا، خۆى له‌سه‌ر لیستى سائیروون كاندید كردبوو، بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق، به‌ڵام له‌كاتى ئاشكراكردنى ئه‌نجامه‌كان له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه، ده‌ركه‌وت 19 هه‌زار ده‌نگى هێناوه و ده‌رنه‌چووه.
ئه‌مڕۆ ئه‌م كاندیده، له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى بۆ
سایتى به‌غداد توده‌ى ئاشكراى ده‌كات كه له‌لاى كۆمسیۆن باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان سكاڵاى تۆمار كردووه، ده‌ڵێ "دوو سكاڵایه یه‌كێكیان له‌باره‌ی كۆتاى ژنانه".
باسم به‌ڵگه‌یه‌كى بڵاو كردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ده‌رى بخات سته‌مى لێ كراوه، به پێى به‌ڵگه‌كه باسم 19 هه‌زار و 675 ده‌نگى هێناوه، كه‌چى ده‌رنه‌چووه. به‌ڵام عه‌دنان ئه‌سه‌دى له‌سه‌ر لیستى ده‌وڵه‌تى یاسا حه‌وت هه‌زار 268 ده‌نگى هێناوه كه‌چى ده‌رچووه.
ئه‌مه یه‌كێكه له سكاڵاكانى ئه‌م كاندیده‌ى سائیروون.
سكاڵاكه‌ى تر‌ى باسم پێوه‌ندى به سیسته‌مى كۆتا هه‌یه، ئه‌و پێی وایه سیسته‌مى كۆتای ژنان، پێچه‌وانه‌ى ده‌ستووره، چونكه له ده‌ستوور باس له‌وه كراوه "عێراقییه‌كان له به‌رده‌م یاسا یه‌كسانن بێ جیاوازیكردن به‌هۆى ره‌گه‌ز و ره‌چه‌ڵه‌ك و نه‌ته‌وه بكرێت" كه‌چى له كۆتادا به‌پێى بۆچوونى ئه‌م كاندیده جیاوازى كراوه.