میدیایه‌كی ئه‌مه‌ریكی له راپۆرتێكدا هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات، دوای ئه‌وه‌ی ئێران نه‌یتوانی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنێت، به‌ڵام وه‌ك سه‌ركار و مامه‌ڵه‌كارێك له وڵاته‌كه ده‌مێنێته‌وه بۆ به ئه‌نجام گه‌یاندنی ئامانجه‌كانی، ئه‌مه‌ریكاش له كێبه‌ركێدایه له‌گه‌ڵ تاران، بۆ كاریگه‌ری دانان له‌سه‌ر حكوومه‌تی نوێی عێراق و ده‌یه‌وێ عه‌بادی ببێته‌وه سه‌رۆك وه‌زیران، به‌ڵام هاوكێشه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، بێ ڕه‌زامه‌ندی تاران ئه‌سته‌مه عه‌بادی سه‌ركه‌وێ و ویلایه‌تی دووه‌می مسۆگه‌ر بكات.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی پێگه‌ی
al-monitor ی ئه‌مه‌ریكی، كه تێیدا هاتووه، پێوه‌ندی نێوان ئێران و عێراق بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر به به‌هێزی ماوه‌ته‌وه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی عه‌بادی، هاوكات ئه‌گه‌ر دووباره حه‌یده‌ر عه‌بادی ببێته‌وه سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌وا به یارمه‌تی و پشتگیری تاران ده‌بێت له ڕێی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه كه ساڵی پار ڕێگر بوون له به‌رده‌م گه‌یشتنی كورد به خواسته‌كانی و به‌رهه‌ڵستی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستانیان كرد كه ئه‌مه‌یش سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره بوو بۆ عه‌بادی.
له سه‌ره‌تای ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه، عه‌بادی تاكه بژارده‌ی سه‌كرده‌كانی ئێران نییه، به‌ڵام بۆ ماوه‌یه‌كی درێژه پێوه‌ندییه‌كی باشیان به‌یه‌كه‌وه دروست كردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا عه‌بادی به‌شێوه‌یه‌كی به‌هێز پشتی به حكوومه‌تی واشنتن به‌ستووه، به‌ڵام ئێران ده‌یه‌وێت دوا وێستگه بێت بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تێكی نوێی عێراق.
فشار خستنه‌سه‌ر حكوومه‌تی به‌غدا به گۆڕینی سیاسه‌ته‌كانی به‌رانبه‌ر ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه، حكوومه‌تی واشنتن به مامه‌ڵه‌یه‌كی توند و خراپ ناوی ده‌بات و به‌سه‌ره‌تای دوژمنداری وه‌سفی ده‌كات، به‌ڵام تاران دڵنیایه له‌وه‌ی حكوومه‌تی داهاتووی عێراق ئه‌مه بۆ ئه‌مه‌ریكا ڕوون ده‌كاته‌وه كه به‌غدا نابێته ژێرده‌ستی واشنتن، به‌ڵام عه‌بادی به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌وڵی باشكردنی پێوه‌ندییه‌كانیه‌تی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا ده‌دات، باس له‌وه ده‌كات كه ناكرێت عێراق ببێته ناوه‌ندگیر له شه‌ڕی نێوان واشنتن و تاران.
ڕاپۆرته‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق سه‌ركه‌وتنی ڕه‌وتی سه‌در بووه سوپرایزێك بۆ هه‌موو لایه‌نه‌كان كه به 54 كورسیی په‌رله‌مان براوه بوو، هاوكات براوه‌ی دووه‌م هاوپه‌یمانی فه‌تح بوو كه به 47 كورسی سه‌ركه‌وت و نزیكترین گرووپ له ئێرانه و لیسته‌كه‌ی عه‌بادیش به 42 كورسی پله‌ی سێیه‌می به‌ده‌ست هێنا و پارتی دیموكراتی كوردستان 28 كورسیی له هه‌ڵبژاردنی عێراق به‌ده‌ست هێنا، به‌ڵام شاره‌زایانی بواری سیاسه‌ت ئه‌مه به گه‌ڕانه‌وه بۆ عێراق و نزیكبوونه‌وه له حكوومه‌تی ئێران وه‌سف ده‌كه‌ن، كه به‌ر له هه‌فته‌یه‌ك له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی عێراق، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆنفڕانسێكی ساز كرد له‌باره‌ی پێوه‌ندییه ئابوورییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئێران.
له به‌شێكی تردا باس له یارییه سیاسییه‌كانی ڕه‌وتی سه‌در ده‌كات به‌رانبه‌ر ئێران و ئه‌مه‌ریكا، عه‌لی مه‌عمووری ڕۆژنامه‌نووس و شاره‌زای بواری سیاسه‌ت گوتی، سه‌در په‌یامی ئاشتی بۆ تاران و واشنتن ناردووه و خۆی وه‌ك كه‌سێكی سه‌ربه‌خۆ داناوه.
زیاتر گوتی، له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی زیاتر شێوازی سیاسه‌تی سه‌در به‌ده‌ركه‌وت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له ڕه‌خنه‌كانی كه‌م كرده‌وه به‌رانبه‌ر ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و دژی بوونی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق نه‌وه‌ستاوه‌ته‌وه، هیچ كات بیری له دروستكردنی هێزێكی میلیشیایی دژی واشنتن نه‌كردووه‌ته‌وه، تاكه ئامانجی سه‌در دوورخستنه‌وه‌ی ده‌سته ده‌ره‌كییه‌كان بووه بۆ ناو حكوومه‌تی عێراق، به‌ڵام دژایه‌تیی نێوان سه‌در و حكوومه‌تی ئێران له ئاستی خۆی تێپه‌ڕیوه له‌و كاته‌ی كه سه‌در هیچ سوپایه‌كیشی نییه ڕووبه‌ڕووی تاران ببێته‌وه و له‌گه‌ڵیدا بجه‌نگێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا موقته‌دا سه‌در و هادی عامری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تحی پشتگیریكه‌ر له‌لایه‌ن ئێران كۆبوونه‌وه و به‌رپرسێكی ئۆفیسی سه‌دریش له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌ڤزیۆنی مه‌یادین ڕای گه‌یاند، پێوه‌ندییه‌كی جێگیرمان هه‌یه له‌گه‌ڵ تاران، هه‌روه‌ها پێوه‌ندی نێوان به‌رپرسانی ئێران و سه‌در دۆستانه و برایانه‌یه كه یه‌كێك له‌وانه قاسم سوله‌یمانییه و دۆستێكی نزیكی موقته‌دا سه‌دره.
ئێران هه‌وڵه‌كانی چڕ كردووه‌ته‌وه و داواكارییه‌كانی زیاد كردووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی خۆی وه‌ك ده‌سه‌ڵاتی كۆتا له پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق داده‌نێت بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه كه‌م بكاته‌وه، هه‌روه‌ها له ڕێی گرووپی حزبوڵای لبنانیش كه له‌ژێر فه‌رمانڕه‌وای ئێرانه، وه‌ك تۆڵه‌كردنه‌وه‌یه‌ك بۆ سزاكانی واشنتن ده‌یه‌وێت فشاره‌كان بۆسه‌ر ئه‌مه‌ریكا زیاد بكات و ده‌سه‌ڵاتی خۆی بسه‌پێنێت له پێناو گه‌یشتنی به ئامانجه‌كانی.
له كۆتاى ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه، ئه‌مه‌ریكایش وه‌ڵامی ده‌بێت بۆ هێرشه‌كانی ئێران، ئه‌ویش سه‌پاندنی سزایه له ڕێی گه‌وره‌ترین هاورده‌كاری نه‌وت له دنیادا كه چینه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی فشار ده‌خاته سه‌ر په‌كین به پێدانی پاره‌ی كڕینی نه‌وت له تاران به دراوی یوانی چینی، كه ئه‌مه یه‌كێكه له ڕێككه‌وتنی بازرگانی نێوان ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و چین به‌رانبه‌ر له‌ناوبردنی ئێران، به‌ڵام تاكه ترسی واشنتن بانگهێشتكردنی ئیمانوێل ماكرۆنی سه‌رۆكی فڕه‌نسایه بۆ كۆنفڕانسی سه‌ركردایه‌تیكردنی ئابووری ئه‌وروپا و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پوتینی سه‌رۆكی ڕووسیا له پیترسبۆرگ به ئامانجی ناوه‌ندگیری ڕووسیا له نێوان ئیسرائیل و ئێران و وه‌ستاندنی شه‌ڕی نێوانیان كه ئه‌مه جێی مه‌ترسییه بۆ ئه‌مه‌ریكا.