به‌شێكی زۆری ڕۆژووانان له كاتی ڕه‌مه‌زاندا به هۆی بۆنی ناخۆشی ده‌میانه‌وه تووشی شه‌رمه‌زاری ده‌بن، چونكه نازانن كێشه‌ی بۆنه ناخۆشه‌كه‌ی ده‌میان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و به‌رانبه‌ر خه‌ڵكیش به‌و شێوه‌یه ئاسووده نین.
ئه‌و هۆكارانه چین كه بۆنی ده‌م له كاتی ڕۆژوودا ناخۆش ده‌كه‌ن؟!
_ نه‌خواردن و نه‌خواردنه‌وه‌ی هیچ شتێك له‌و ماوه‌یه‌دا، وا ده‌كات ده‌م وشك بێت و بۆنی وشكییهكهش به‌و شێوه‌یه ناخۆش ده‌بێت.
_ ڕژێنه‌كانی گه‌روو بێ خۆراك دروست ده‌بن و چالاك ده‌بن، ئه‌مه‌ش ئه‌و بۆنه سروشتییه‌ی ڕژێنه‌كانه كه ناخۆشی ده‌كات.
_ خواردنی خۆراكه بۆن ناخۆشه‌كان له پاشیوو و به‌ربانگدا، وه‌ك سیر، پیاز، بروكلی و كه‌وه‌ر.
چاره‌سه‌ره‌كانی:
_ گرنگیدان به خواردنی سه‌وزه‌مه‌نییه‌كان له پاشیوو و به‌ربانگدا، چونكه به ماده‌ی كلۆرۆفیل ده‌وڵه‌مه‌ندن، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات ڕێژه‌ی میكرۆبی ناو ده‌م كه‌م بێته‌وه و بۆنه‌كه‌ش كه‌متر بێته‌وه.
_ خواردنه‌وه‌ی بڕێكی زۆری ئاو، چونكه ناوده‌م له وشكی ده‌پارێزێت و بۆنی خۆش ده‌كات.
_ خواردنه‌وه‌ی ئاوی دارچینی كوڵاو له كاتی پاشیوودا، وا ده‌كات به‌یانییه‌كه‌ی بۆنی ده‌م خۆش بێت و بێزارت نه‌كات.
_ دووركه‌وتنه‌وه له خواردنه بۆن ناخۆشه‌كان، وه‌ك له‌و نموونانه‌ی له سه‌ره‌وه باس كران.