مازدا كه یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا، ساڵانه ئۆتۆمبێلی ناوازه و خاوه‌ن دیزاینی جوان ده‌خاته بازاڕه‌كانه‌وه، هه‌روه‌ها بۆ ساڵی 2018 ش نوێترین ئۆتۆمبێلی خسته بازاڕه‌وه كه زۆر به‌شێوازێكی جوان دیزاینی كردووه.
به‌پێی هه‌واڵیك كه له ماڵپه‌ڕی "
thecarconnection" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین به‌رهه‌می كۆمپانیای مازدا ده‌كات و ده‌ڵێت، كۆمپانیای مازدا له ساڵی 2018 دا ئۆتۆمبێلێكی نوێ جۆری"CX-3" ی به‌شێوازێكی به‌هێز و ناوازه دروست كردووه و خستوویه‌ته بازاره‌كانی دنیاوه، ئه‌م كۆمپانیایه ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به‌شێوازێكی زۆر سه‌رنجڕاكێشانه دیزاین كردووه و هێزێكی زۆری بۆ داناوه بۆیه بووته جێگای سه‌رنجی كریارانی ئه‌م جۆره ئۆتۆمبیلانه.
كۆمپانیای مازدا له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م ئۆتۆمبیله‌وه چه‌ند روون كردنه‌وه‌یه‌ك ده‌دات و ده‌ڵێت، ئه‌م ئۆتۆمبێله خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندیی ناوازه‌یه و به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ناوازه دروست كراوه و دیزاینێكی جوانیان بۆ داناوه، جگه له‌وه‌یش ئه‌م ئۆتۆمبێله هێزێكی زۆری هه‌یه و بزوێنه‌رێكی به‌هێزی له‌سه‌ره كه هێزه‌كانی ده‌گاته هێزی 450 ئه‌سپ و بزوێنه‌ره‌كه‌ی 3.5 لیترییه و شه‌ش پستۆنه.
كۆمپانیاكه ئه‌وه‌شی روون كردووه‌ته‌وه كه ئه‌م ئۆتۆمبێله خاوه‌ن شه‌ش گێره و بزوێنه‌رێكی به‌هێزی هه‌یه و به شێوازێكی به‌هێز دروست كراوه به دیزاینێكی جیاوازه‌وه، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی نرخه‌كه‌شی كۆمپانیاكه ده‌ڵێت، نرخی ئه‌م ئۆتۆمبێله ده‌گاته 20 هه‌زار و 110 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.