دوای ئه‌وه‌ی پزیشكان چه‌ندان تاقیكردنه‌وه‌یان ئه‌نجامدا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چۆن بتوانن له رێى چه‌ند كردارێكی ئاسییه‌وه سیسته‌می به‌رگری جه‌سته زیاد بكه‌ن، له ئه‌نجامدا چه‌ند رێیه‌كیان دانا كه مرۆڤ ده‌توانێت له ڕێیه‌وه خۆی له نه‌خۆشی بپارێزێت.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
organicfacts" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له چه‌ند رێیه‌كی به‌سوود و سرووشتی ده‌كات كه له رێیه‌وه ده‌توانی سیسته‌می به‌رگری جه‌سته‌ت به‌هێز بكه‌ی و ده‌ڵێت، به‌گوێره‌ی چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی ده‌رباره‌ی جه‌سته‌ی مرۆڤ و سیسته‌می به‌رگرییه‌كه زانایان و پزیشكانی پسپۆڕ چه‌ند رێیه‌كیان داناوه كه ده‌توانی به‌شێوازێكی ئاسان سیسته‌می به‌رگری جه‌سته‌ت به‌هێز بكه‌ی، بۆیه لێره‌دا باس له‌و رێگایانه ده‌كه‌ین كه سیسته‌می به‌رگری جه‌سته به‌هێز ده‌كات و ده‌تپارێزێت له نه‌خۆشی:
یه‌كه‌م – پڕۆتین زۆر بخۆ و ئاستی سترێسی جه‌سته‌ت كه‌م بكه‌وه: پزیشكان ئامۆژگاریمان ده‌كه‌ن كه پڕۆتین بخۆین یان ئه‌و خۆراكانه بخۆین كه رێژه‌ی پڕۆتین تێیاندا زۆره وه‌ك "هێلكه، گۆشتی مریشك، په‌نیر" و چه‌ندان خۆراكی تر، هه‌روه‌ها پزیشكانی ده‌روونی ئامۆژگاریمان ده‌كه‌ن كه بتوانین كۆنترۆڵی باری سترێسی جه‌سته‌مان بكه‌ی، چونكه سترێسبوون بۆماوه‌یه‌كی زۆر ئاستی هۆرمۆنه‌كانی "كۆرتیزۆڵ و ئه‌دریناڵین" زیاد ده‌كات له جه‌سته‌دا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر توانیمان سترێسی كۆنترۆڵ بكه‌ین ئه‌وا ئاستی سیسته‌می به‌رگری جه‌سته‌شمان زیاد ده‌بێت.
دووه‌م – پیاسه‌كردن به‌شێوازێكی ئاسایی: توێژینه‌وه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه كه پیاسه‌كردن بۆماوه‌یه‌كی كه‌م به‌شێوازێكی رۆژانه یارمه‌تی جه‌سته ده‌دات له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی چه‌ندان نه‌خۆشی مه‌ترسیدار، چونكه ئه‌گه‌ر رۆژانه بۆ چه‌ند خووله‌كێك پیاسه‌ت كرد ئه‌وا چالاكی سووڕی خوێن زیاد ده‌كات و خانه‌كانی خڕۆكه سپییه‌كان و خانه به‌رگرییه‌كان به‌ناو جه‌سته‌دا بڵاو ده‌بنه‌وه، به‌مه‌یش كارده‌كه‌ن بۆ زیاد كردنی سیسته‌می به‌رگری جه‌سته.