سامسۆنگ له نوێترین به‌رهه‌مدا باشترین و به‌هێزترین لاپتۆپی خسته بازاڕه‌كانه‌وه كه تائێسته هیچ لاپتۆپێكی له‌م شێوه‌یه دروست نه‌كراوه له رووی هێز و دیزاینه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
theverge" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین لاپتۆپی سامسۆنگ ده‌كات و ده‌ڵێت، كۆمپانیای سامسۆنگ بۆ ساڵی 2018 نوێترین لاپتۆپی دروست كرد به‌ناوی " Notebook 9 Pro" و خسته‌یه بازاڕه‌كانی دنیاوه، وه‌ك كۆمپانیاكه باس له‌و به‌رهه‌مه ده‌كات، ئه‌م لاپتۆپه به‌شێوازێكی زۆر ناوازه دیزاین كراوه و هێزێكی زۆری بۆ دانراوه، ئه‌مه‌ش وای كردووه ببێت به یه‌كێك له لاپتۆپه به‌هێزه‌كانی دنیا.
كۆمپانیاكه ئه‌وه‌ی روون كردوه‌ته‌وه كه ئه‌م لاپتۆپه ڕامی له 16 گێگابایته‌وه ده‌ست پێده‌كات تا ده‌گاته 64 گێگابایته و میمۆری ناوه‌كی 512 گێگابایته و شاشه‌كه‌ی 15.0 ئینجه و روونییه‌كه‌ی ده‌گات 1440 به 2560 پیكسڵ و به كۆڕ ای حه‌وت كار ده‌كات، جگه له‌وه‌یش كێشێكی سووكی هه‌یه كه ده‌گاته یه‌ك كیلۆگرام و به دیزاینێكی ته‌نك و جوان دروست كراوه.
جگه له‌وه‌یش كۆمپانیاكه ده‌رباره‌ی نرخی ئه‌م لاپتۆپه چه‌ند روونكردنه‌وه‌یه‌ك ده‌دات، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه چه‌ندان تایبه‌تمه‌ندیی ناوازه و دیزاینێكی سه‌رسوڕهێنه‌ری هه‌یه نرخه‌كه‌ی ده‌گاته هه‌زار و 299 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.