دوای ئه‌وه‌ی چه‌ندان تاقیكردنه‌وه ئه‌نجام درا له‌سه‌ر زه‌یتی لیمۆ ئه‌وه ده‌ركه‌وت كه ئه‌م زه‌یته چه‌ندان سوودی هه‌یه بۆ جه‌سته به‌گشتی و پێستی رووخسار به‌تایبه‌تی، چونكه زه‌یتی لیمۆ ده‌وڵه‌مه‌نده به ماده‌ی به‌سووده‌كان و ڤیتامینه‌كان.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
organicfacts" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له سووده‌كانی به‌كارهێنانی زه‌یتی لیمۆ ده‌كات و ده‌ڵێت، به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه نوێكان كه پزیشكان ئه‌نجامیان داوه بۆ زه‌یتی لیمۆ ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه كه ئه‌م جۆره زیته زۆر به‌سووده بۆ پێستی رووخسار، چونكه پێكهاته‌كه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده به ماده‌كانی "كۆلاجین و زینك" و ڤیتامینه‌كانی "C و E" كه ئه‌و ماده و ڤیتامینانه كارده‌كه‌ن بۆ جوانكردنی پێست و هێشتنه‌وه‌ی پێست به ناسكی، جگه له‌وه‌ش پێكهاته‌كانی ناو زه‌یتی لیمۆ پێست ساف ده‌كه‌ن و له زیبكه و په‌ڵه‌ی ڕه‌ش ده‌یپارێزن، بۆیه پزیشكان زۆر به‌گرینگی ده‌زانن كه پێست به زه‌یتی لیمۆ مه‌ساج بكه‌ی.
پزیشكان هۆشیاری ده‌ده‌ن كه رۆژانه یه‌ك جار پێست به زه‌یتی لیمۆ چه‌ور و مه‌ساجی پێ بكرێت، چونكه ئه‌م زیته پێستی رووخسار له په‌ڵه‌ی ڕه‌ش و زیبكه پاكده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ بوونی دژه ئۆكسانی سلینیۆم ئه‌مه یه‌كێكه له به‌هێزترین دژه ئۆكسانه‌كان كه پێست پاكده‌كاته‌وه و نه‌رمی و جوانی و سافی به پێست ده‌به‌خشێت.