لە وەرزی داهاتووی خولی ئیسپانیادا (2018-2019) رووداوێك روو دەدات كە بۆ یەكەمجارە لە مێژووی خولەكەدا روو بدات.
رووداوەكەش برێتییە لە بەشداریكردنی 5 یانەی پایتەختی ئیسپانیا شاری مەدرید لە خولەكەدا بۆ یەكەمجار كە ئەوانیش برێتین لە ریال مەدرید، ئەتلەتیكۆ مەدرید، خیتافی، لیگانیس و رایۆ ڤالیكانۆ كە ئەمەی دوایی ئەمساڵ بۆ خولەكە سەركەوتووە.
یانەی رایۆ ڤالیكانۆ چەند رۆژێك پێش ئێستا بەفەرمی ناسناوی خولی پلە دووی ئیسپانیای بەدەستهێنابوو دوای بردنەوەی لە یانەی لۆگۆ و سەركەوتبوو بۆ خولی پلە یەك لە وەرزی داهاتوودا.
جێی باسە ماوەیەك پێش ئێستا ركابەرییەكانی خولی ئیسپانیا كۆتاییان هات و تێیدا یانەی بەرشەلۆنەی كەتەلۆنی ببووە پاڵەوان و ناسناوی ژمارە 25ی خولەكەی لە مێژوودا بەدەستهێنابوو.