خواردنی برنجی سپی له دنیادا به‌شێوازێكی زۆر به‌ربڵاوه و له %78 ی خه‌ڵكی دنیا حه‌ز به‌خواردنی برنجی سپی ده‌كه‌ن و رۆژانه‌ش ده‌یخۆن، به‌ڵام له نوێترین توێژینه‌وه‌دا ئه‌وه سه‌لمێنراوه كه برنجی سپی ئه‌گه‌ری تووشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره له جۆری دووه‌م زیاد ده‌كات.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
cbsnews" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له زیانه‌كانی خواردنی برنجی سپی ده‌كات به‌شێوازێكی رۆژانه‌وه و ده‌ڵێت، به‌گوێره‌ی نوێترین توێژینه‌وه كه له قوتابخانه‌ی "هارڤارد"ی ئه‌مه‌ریكی ئه‌نجام دراوه ئه‌وه سه‌لمێنراوه كه ئه‌و كهسهنهی رۆژانه رێژه‌یه‌كی زۆر برنجی سپی ده‌خۆن، ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به نه‌خۆشی شه‌كره له جۆری دووه‌م زیاد ده‌كات، هه‌روه‌ها ئه‌مه‌یش له رێگه‌ی تاقیكردنه‌وه ئه‌نجام دراوه و ده‌ركه‌وتووه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه رۆژانه رێژه‌ی 500 بۆ 600 گرام برنجی سپی ده‌خۆن ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به‌ڕێژه‌ی له %45 زیاتر له‌و كه‌سانه كه نایخۆن.
له توێژینه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه هاتووه كه نزیكه 352 هه‌زار كه‌س له چین و ژاپۆن و ئه‌مه‌ریكادا كه تووشی نه‌خۆشی شه‌كره بوون به‌هۆی خواردنی رێژه‌یه‌كی زۆر برنج بووه، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش سه‌لمێنراوه كه 13 هه‌زار و 500 یان كه‌سی گه‌نجبوون كه ته‌مه‌نیان له 22 ساڵ كه‌متربوو، بۆیه پزیشكان هۆشیاری ده‌ده‌ن كه خواردنی برجی سپی كه‌م بكرێته‌وه، چونكه باری ته‌ندروستی جه‌سته ده‌شێوێنێت و كه‌سه‌كه تووشی نه‌خۆشی شه‌كره له جۆری دووه‌می ده‌كات.