لاری كودلۆ ڕاوێژكاری ئابووری كۆشكی سپی ڕای گه‌یاند، حكوومه‌تی تره‌مپ له هه‌وڵدایه بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی ڕێیه‌كان به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتن و كارپێكردنی كۆچبه‌ره كرێكاره‌كان به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕێژه‌ی كار پێنه‌كردنی ئه‌مه‌ریكا له‌ماوه‌ی 18 ساڵ كه‌مترین ئاستی تۆمار كردووه.
له هه‌واڵێكی ئاژانسی
رۆیته‌رزدا هاتووه، زانیارییه تۆماركراوه‌كانی به‌شی كاركردنی حكوومه‌تی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ریخستووه، به‌هۆی گرتنه به‌ری ڕێوشوێنی توندی بازاڕی كاركردنه‌وه و دانانی مه‌رج بۆ كارمه‌ندان ڕێژه‌ی بێكاری گه‌یشتووه‌ته 3.8%.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كودلۆ له چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ CNBC ڕای گه‌یاند، له هه‌وڵداین بۆ هێنانی كۆچبه‌رانی كرێكاری كاتی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ماوه‌ی ڤیزاكه‌یان بۆ ماوه‌یه‌كه و ته‌واو ده‌بێت به شێوه‌یه‌كی یاسایی بۆ ئه‌مه‌ریكا بۆ كاركردن له كارگه‌كانی وڵاته‌كه.
هاوكات هه‌فته‌ی ڕابردوو حكوومه‌تی تره‌مپ بڕیاری كردنه‌وه‌ی مافی وه‌رگرتنی ڤیزای بۆ 15 هه‌زار كه‌س دا به‌مه‌به‌ستی هاتنیان و كاركردن له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له كاتی سه‌ردانكردنیان بۆ وڵاته‌كه و پشووی هاوینه‌یان.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا حكوومه‌تى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ڕای گه‌یاند، ته‌واوی كۆمپانیاكانی وڵات به‌ده‌ست كه‌می شۆفێری ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر و كارمه‌ندی فرۆشتن و دارتاش و كارمه‌ندی ته‌كنه‌لۆجیا و ئای تی ده‌ناڵێنن.